Daroon- دەروون- توانای سێکسی پێوەرە بۆ ئەم کارە؟

Описание к видео Daroon- دەروون- توانای سێکسی پێوەرە بۆ ئەم کارە؟

پرۆژەیاسای بەشوودانی کچانی نۆ ساڵ

بەرنامەی دەروون ئەم هەفتە لەسەر کاردانەوەکانی پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای باری کەسی لە نێو کۆمەڵگەدا بوو. هاتنەئارای ئەم پرۆژە یاسا لەسەر یاساییکردنی هاوسەرگیری کچی نۆ ساڵە، مشتومڕێکی زۆری لە نێو خەڵکدا دروستکردوە و بووەتە هۆی ناڕەزایەتی خەڵک و بەتایبەت ژنانی کۆمەڵگەی عێراق و باشووری کوردستان.

دەروون بەرنامەکەی بە پرسیارکردن لە چەند کچێکی تەمەن ژێر دە ساڵ دەستپێکرد و لێیانی پرسی کە لەبارەی هاوسەرگیری و شووکردن چی دەزانن و وەڵامی منداڵەکان بۆ ئەو پرسیارە ناڕوون بوو و زانیارییان لەوبارەیەوە نەبوو.

چەند کەسی شارەزا لە بوارەکانی یاسا و دەروونناسی و شەریعەتی ئیسلامی میوانی بەرنامەی دەروون بوون.

د.رازاو گوڵێ مەحموود خانمە پارێزەر، یەکێک بوو لە میوانەکان، ئاماژەی بەوەکرد بابەتی ژنان و منداڵان لە کۆمەڵگەی عێراقیدا مێژوویەکی کۆنی هەیە و ئەوان لە نزیکەوە ئاگایان لە بابەتەکە هەیە.

د.رازاو گوڵی گوتی" شیاوی کچ مەرجێکە بۆ هەموو هەڵسوکەوتێکی گوتراو و کردار، ئەگەر ئەو شیاوییە نەبێت، ئەو هەڵسوکەوتە هیچ شوێنەوارێکی یاسایی و شەرعی نابێت". هەروەها دەڵێت " ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی ئەم هەموارەین و رەتیدەکەینەوە، چونکە لە بەرژەوەندی تاک و خێزاندا نییە و ئێمە لەگەڵ هەموارێکداین کە کۆمەڵگە بەرەو کرانەوەو شارستانییەت ببات".

شێخ بەشیر گولی، بریکاری مەرجەعییەتی شیعە لە کوردستان، یەکێکی دیکە بوو لە میوانەکانی بەرنامەی دەروون، سەبارەت بە پرۆژەیاسای هەمواری یاسای باری کەسی گوتی" لە ئایینی ئیسلامدا ئاماژە بە تەمەنی هاوسەرگیری نەکراوە و لە هیچ ئایەت و فەرموودەیەکدا نەگوتراوە کە کچ لە تەمەنی نۆ ساڵیدا شیاوە بۆ هاوسەرگیری". هەروەها گوتیشی "کچ لە تەمەنی ژێر هەژدە ساڵ بەو مەرجەی لە باری جەستەیی و هزرییەوە پێگەشتوو و عاقڵ بێت، دەتوانێت هاوسەرگیری بکات و زۆرکەس لە تەمەنی 15 و 16 ساڵیدا ئامادەی هاوسەرگیرییە و کەسی واش هەیە لە تەمەنی 19 ساڵیدا گونجاو نییە بۆ هاوسەرگیری".

ئەڤین ئەحمەد، پسپۆڕی چارەسەرکاری دەروونی میوانی بەرنامەی دەروون بوو. لە باری دەروونییەوە باسی لە هۆکارەکانی گونجاو نەبوونی هاوسەرگیری بۆ تەمەنی نۆ ساڵ کرد و لە بواری زانستییەوە گوتی" زانستی نۆرۆلۆژی سەلماندوویەتی خانەکانی مێشک لە تەمەنی 25 ساڵیدا گەشەی تەواو دەبێت، بۆیە تەمەنی ژێر هەژدە ساڵ لە رووی دەروونناسییەوە گونجاو نییە بۆ هاوسەرگیری و کەسێکی ژێر 18 ساڵ ناتوانێت رێکخراوێک بەڕێوە ببات". هەروەها گوتیشی "منداڵ لەو تەمەنەدا توانای جەستەیی کەمە و لە کاتی دووگیانیدا ئەگەری لەبارچوونی منداڵ و گیانلەدەسدانی خۆی زۆرە".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке