Pencemor-پەنجەمۆر-ئەو کوردە کێ بوو هەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفا بارزانی دا

Описание к видео Pencemor-پەنجەمۆر-ئەو کوردە کێ بوو هەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفا بارزانی دا

تاهیر عەبدولغەفوور ئیسماعیل ناسراو بە شێخ تاهیر شوشی، لە بنەماڵەی شێخ شەمسەدین شوشییە. ساڵی 1945 لە گوندی شووشی قەزای ئاکرێ لە دایکبووە. دەرچووی کۆلێژی ئاداب بەشی کوردییە لە بەغدا. هەر لەسەرەتای شۆڕشی ئەیلوولەوە پەیوەندی بە قوتابیانی کوردستان و پارتییەوە کردووە.
ساڵی 1965 تا ساڵی 1966 لە موسڵ و کەرکووک زیندانیکراوە.
ساڵی 1970 لە کۆنگرەی گشتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەشداریکردووە.
ساڵی 1972 تا ساڵی 1975 لە دەزگای پاراستنی شۆڕشی ئەیلوول کاری کردووە.
ساڵی 1976 دەچێتە ئەمریکا.
ساڵی 2002 لە ئاژانسی دەزگای پاراستنی کوردستان دامەزراوە.
ساڵی 2007 لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم دامەزراوە. دەوری گرنگی هەبووە لە پێگەیاندنی چەندین ئەفسەر و کادری ئاسایش.
خاوەنی چەند پەرتوکێکە، ئێستا خانەنەنشینە و لە مەسیف دەژی.

لە بەشی سێیەمی پەنجەمۆر باسی چەندین رووداوی مێژوویی دەکات. لەوانە هەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفا بارزانی لەلایەن کوردێکی رۆژئاوای کوردستان.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке