Hayedeh - Da Bro (هایدە - دە بڕۆ)

Описание к видео Hayedeh - Da Bro (هایدە - دە بڕۆ)

گۆرانی دە بڕۆی ئەژدەر وەهبی بە دەنگی هایدە
دروستکراوە لەلایەن دەوەن ستار
_________________
بڕۆ ئەی بێ وەفا تۆ
ئەی دڵ ڕەقی بێ ویژدان
هەرچیم وت تۆ گوێت نەگرت
لە هاواری پڕ گریان
•••••
دە بڕۆ تۆ بڕۆ، منت کرد ڕەنجەڕۆ
دە بڕۆ تۆ بڕۆ، بێ وەفا بڕۆ
•••••
تۆ ڕۆیشتیت ئۆقرەت نەگرت
هەر ڕۆژێک لەم چڵ بۆ ئەو چڵ
منت جێهێشت بێ بەزەیی
بەبێ خەم پێت نایە سەر دڵ
من بە گریان وتم: مەڕۆ
ماڵئاوایی زۆر گرانە
ئەم کۆچەی تۆ ئازارێکە
پڕ لە ئەشک و دەرد و ژانە
•••••
دە بڕۆ تۆ بڕۆ، منت کرد ڕەنجەڕۆ
دە بڕۆ تۆ بڕۆ، بێوەفا بڕۆ
•••••
دە بڕۆ تا عاشق نەبیت
لە ئازاری من تێناگەیت
تا ئاوارە و نامۆ نەبیت
گوێ بە ئاهی غوربەت نادەیت
ئاخر چۆن تۆ لەبیرت کرد
ساڵانی پڕ یادگاری؟
هەڵتوەراند زوو پیرت کرد
تەمەنی لاوی دڵداری
•••••
دە بڕۆ تۆ بڕۆ، منت کرد ڕەنجەڕۆ
دە بڕۆ تۆ بڕۆ، بێ وەفا بڕۆ

----------------------------------------------------------------------
: من لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
Me on social media :

Facebook:   / dawan.star  

Instagram:   / dawanstar1  

Snapchat:   / dawanstar1  

Spotify: https://open.spotify.com/artist/6sMNj...

SoundCloud:   / dawanstar  

Apple music:   / dawan-star  
----------------------------------------------------------------------
تاگەکان :
پیانۆ ، پیانۆ ژەن ، فێرکاری پیانۆ ، پیانۆی کوردی ، مۆسیقای کوردی ، میوزیکی کوردی ، گۆرانی کوردی ، کوردستان
Piano , Pianist , Kurdish Piano Tutorial , Kurdish Music , Kuridsh Song , Kurdistan

Комментарии

Информация по комментариям в разработке