Logo video2dn
  • Сохранить видео с ютуба
  • Категории
    • Музыка
    • Кино и Анимация
    • Автомобили
    • Животные
    • Спорт
    • Путешествия
    • Игры
    • Люди и Блоги
    • Юмор
    • Развлечения
    • Новости и Политика
    • Howto и Стиль
    • Diy своими руками
    • Образование
    • Наука и Технологии
    • Некоммерческие Организации
  • О сайте

Скачать или смотреть کتێبی دەنگی ـ خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا ①/ ن. گابرێل گارسیا مارکیز

  • کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan
  • 2019-06-08
  • 7482
کتێبی دەنگی ـ خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا ①/ ن. گابرێل گارسیا مارکیز
  • ok logo

Скачать کتێبی دەنگی ـ خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا ①/ ن. گابرێل گارسیا مارکیز бесплатно в качестве 4к (2к / 1080p)

У нас вы можете скачать бесплатно کتێبی دەنگی ـ خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا ①/ ن. گابرێل گارسیا مارکیز или посмотреть видео с ютуба в максимальном доступном качестве.

Для скачивания выберите вариант из формы ниже:

  • Информация по загрузке:

Cкачать музыку کتێبی دەنگی ـ خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا ①/ ن. گابرێل گارسیا مارکیز бесплатно в формате MP3:

Если иконки загрузки не отобразились, ПОЖАЛУЙСТА, НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если у вас возникли трудности с загрузкой, пожалуйста, свяжитесь с нами по контактам, указанным в нижней части страницы.
Спасибо за использование сервиса video2dn.com

Описание к видео کتێبی دەنگی ـ خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا ①/ ن. گابرێل گارسیا مارکیز

بەشی یەکەم لە ڕۆمانی خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا

ناوی کتێب :خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا
بابەت : ڕۆمان
نوسینی :گابریەل گارسیا مارکیز
وەرگێڕانی : محەمەد کەریم
خوێندنەوەی: نەرمین عەبدوڵڵا
کاری دەنگ : ئاوات کوێستانی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی خۆشەویستی لە زەمەنى کۆلێرادا
لەلایەن
یونس سلێمان ئەحمەد

ڕۆمانی خۆشەویستی لە زەمەنى کۆلێرادا یەکێکە لەڕۆمانەکانی گابریەل گارسیا مارکیز، ڕۆمانەکە باس لەچیرۆکی خۆشەویستیی نێوان کوڕ و کچێک دەکات کە نیو سەدە دەخایەنێت.

فێرمینا دازا کچێکە لە ماڵێکدا دەژی لەگەڵ باوکی و پورێکیدا، دوای ئەوەی لە سەردانێکدا کوڕێک بە ناوی فلۆرنتینۆ ئەریزا دەیبینێت، عاشقی دەبێت، لێرەوە پەیوەندیی نێوانیان دەست پێ دەکات. نامەی زۆر لە نێوانیاندا ئاڵوگۆڕ دەکرێت، بە جۆرێک لە سێ مانگى یەکەمى پەیوەندییەکەیاندا ڕۆژانە چوار نامەیان ئاڵوگۆڕ کردووە. فلۆرنتینۆ هەمیشە خەیاڵى لاى فێرمینا بوو.

لەو کاتەى فێرمینا لە خوێندنگەی ئامادەکردنى پاکیزەی پیرۆز دەیخوێند، بەردەوام نامەى بۆ فلۆرنتینۆ دەنووسى، تا ڕۆژێک پێ زانرا و بە هۆیەوە دەرکرا.

کاتێک باوکی فێرمینا بەمەى زانى، لە ماڵیشەوە گەڕا و چەندین نامەى ترى دۆزیەوە، بە هۆیەوە پوری فێرمینا کە ناوى ئیکۆ لاستیکا بوو دەردەکات و بە کەشتى دەینێرێتەوە بۆ بەندەرى سان خوان دى لاستیکا و لەوێ لە تەمەنى سەد ساڵیدا دەمرێت.

ڕۆژێک فێرمینا نەخۆش دەکەوێت، ترسی ئەوە هەیە کە نەخۆشییەکەی کۆلێرا بێت، دکتۆرێک بە ناوی خۆڤیناڵ ئۆربینۆ کە لە فەڕەنسا خوێندنى تەواوکرد بوو، سەردانی دەکات و دوای پشکنین دەردەکەوێت کە نەخۆشییەکە کۆلێرا نییە. هاتنی ئەم دکتۆرە دەبێتە سەرەتای ژیانێکی نوێی فێرمینا، بە هۆی ئەوەی دکتۆرەکە فێرمینای دەچێتە دڵەوە. دوای قسەکردنی دکتۆر لەگەڵ باوکی فێرمینا، ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ فێرمینا پێک دەهێنێت، بۆ مانگى هەنگوینى دەچن بۆشارى پاریسى پایتەختى فەڕەنسا، دواى چەند ساڵێک دەبنە خاوەنى کوڕ و کچێک، کوڕەکە ناوى مارکۆ ئۆریلیۆ و بووە پزیشک و کچەکەش ناوى ئۆفیلیا بوو و لەگەڵ کارمەندێکى بانک هاوسەرگیریی کرد.

de2621dbc3c4cae4bd90e4ac7b4762c7

پێشتر فلۆرتینتۆ داوای هاوسەرگیریی لە فێرمینا کردبوو، بەڵام فێرمینا ڕەتی کردبووەوە و پێ ڕاگەیاندبوو کە ناتوانێت هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکات.

لە دوای هاوسەرگیرییەکەی فێرمینا، ئیتر فلۆرینتینۆ نائومێد دەبێت، بەڵام بە درێژایی چەندین ساڵ فێرمینای لە بیر نەکرد، سەرەڕای ئەوەی که پەیوەندیی لەگەڵ چەندین ژن و کچدا دروست کردبوو، پەیوەندییەکەی کاتی بوو و هەرگیز نەیتوانی خۆشەویستیی فێرمینا لە بیر بکات.

ماوەیەک فێرمینا هەستى بەوە دەکرد کە خۆڤیناڵ ئۆربینۆى هاوسەرى پەیوەندىی لەگەڵ کچى تردا هەیە، ئەویش لە ڕێگەى بۆنى جلەکانیەو.  داوتر بۆى دەرکەوت کە هاوسەرەکەى پەیوەندىی لەگەڵ کچێکى ڕەشپێست بە ناوى باربارا لینچ هەیە. دواى ئەوەى بە دکتۆرى گوت، ئەویش ڕاستییەکەى پێ گوت، لەبەر ئەم کارە فێرمینا بڕیاری دا بڕوات بۆ سان خوان دى لاسیناگا بۆ لاى هیلدیبراندا سانچیزى خاڵۆزاى لە گوندى فلۆریس دى ماریا منداڵەکانى بێ ئەوەى هۆى سەفەرەکەى دایکیان بزانن، وەک سەفەرێکى ئاسایی لە قەڵەمیان دا و بە دڵسافییەوە داوایان لێ کرد چەندی پێ خۆشە لەوێ بمێنێتەوە.

ئۆربینۆ بە جۆرێک کارەکانى ڕێک خست کە هیچ کەسێک لە دەوروبەرە غەدارەکەیدا نەتوانێت لێکدانەوەى خراپ بۆ سەفەرى ژنەکەى بکات، ئەوەندە زیرەکانە ئەم کارەی کرد کە فلۆرنتینۆ ئەریزا نەیدەتوانى سەبارەت بە سەفەرەکەى فێرمینا دازا سەرەداوێکى دەست بکەوێت.

پاش ئەوەى فێرمینا دازا گەیشتە شوێنەکە چوو بۆ لاى کچە خاڵەکەى کە ناوى هیلدی براندا، هاوڕێی سەردەمى منداڵى و گەنجیى بوو.

لەو کاتەى کە فێرمینا لەوێ بوو، بەردەوام دکتۆر نامەى بۆ کچە خاڵۆزاکەى فێرمینا دەنارد تا حاڵى هاوسەرەکەى بزانێت، سەرئەنجام دکتۆر ڕۆژێک دێت بۆ لاى فێرمینا و جارێکی تر بە یەک شاد دەبنەوە و دەست دەکەنەوە بە ژیانێکى نوێ.

love-in-the-time-of-cholera-25003

وردەوردە ئۆربینۆ دەچێتە تەمەنەوە، ڕۆژێک لە ماڵەوە دەبێت، تووتییەکە لەسەر دارێک دەبینێت، پەیژەیەک دەهێنێت تا بیگرێت، بەڵام بۆى ناگیردرێت، بە هۆیەوە دەکەوێتە خوارەوە و لە تەمەنى ٨١ ساڵیدا گیان لەدەست دەدات. دواتر مەڕاسیمى ماڵئاوایی و پرسەى بۆ ڕێک دەخرێت و لەو کاتەشدا فلۆرنتینۆ دێت بۆ سەرەخۆشى بۆ لاى.

دواى مردنى ئۆربینۆى هاوسەرى، فێرمینا هەستى بە تەنیایی کرد، بەردەوام خەیاڵى لاى دکتۆر بوو، بۆیە بڕیاری دا هەموو ئەو شتانەى پەیوەندىی بە هاوسەرەکەیەوە هەیە لە ماڵدا لە ناوی ببات تا چیتر بیرى نەکات.

جارێکی تر پەیوەندیی نێوان فێرمینا دازا و فلۆرنتینۆ ئەریزا دەست پێ دەکاتەوە و دەست دەکەن بە ناردنى نامە، پەیوەندییەکەیان تا دەهات زیاتر دەبوو، واى لێ هات فلۆرنتینۆ هەموو سێشەممەیەک سەردانى فێرمیناى دەکرد، بە یەکەوە گفتوگۆیان دەکرد، زۆر جاریش کوڕ و بووکەکەى فێرمیناش ئامادەى ئەو دانیشتنانە دەبوو، تا سەرئەنجام بڕیاریان دا سەفەرێکى دەریا بکەن، ئیتر پەیوەندییەکەیان چووە قۆناغێکى تر لەو سەفەرەدا. دواى نزیکەى پەنجا ساڵ چاوەڕوانى، فلۆرنتینۆ بەو ئاواتە گەیشت کە بگات بە فێرمینا.

ئەم ڕۆمانە لە ساڵى ٢٠٠٧ کراوە بە فیلم.

گابریەل گارسیا مارکیز ڕۆماننووسی کۆڵۆمبی بەناوبانگ، لەساڵى ١٩٢٧ لە کۆڵۆمبیا لەدایکب ووە و خاوەنى چەندین ڕۆمانە، لەوانە سەد ساڵ لە تەنیایی، خۆشەویستى لە زەمەنی کۆلێردا، كەس بۆ سەرهەنگ نامە نانووسێ، ئەوین لە ساڵانی بە بادا، پایزی باوكسالاری، كاتژمێری شووم و بە یادی سۆزانییە غەمبارەکانم.

مارکیز خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبی ساڵی ١٩٨٢ە.

  مارکیزبەرواری ١٤/٧/٢٠١٤ لە تەمەنی  ٨٧ ساڵیدا لە شاری مەكسیكۆ سیتی لە مەكسیک كۆچی دوایی كردووە.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке

Похожие видео

  • کتێبی  یـاداشـتـەکانی گـیـڤارا
    کتێبی یـاداشـتـەکانی گـیـڤارا
    7 лет назад
  • A Z   SAVOL JAVOB
    A Z SAVOL JAVOB
    1 день назад
  • ڕۆمانی پاسەوانێک لە مەزرا / ئەو ڕۆمانەی بەختیار عەلی کرد بە نوسەر!
    ڕۆمانی پاسەوانێک لە مەزرا / ئەو ڕۆمانەی بەختیار عەلی کرد بە نوسەر!
    5 лет назад
  • دیگه طعمه نباش! (۱۰ ترفند روانشناسی ماکیاولی)
    دیگه طعمه نباش! (۱۰ ترفند روانشناسی ماکیاولی)
    1 день назад
  • چۆنیەتی دەستگیرکردنی عەبدللە ئۆجەلان بەدەستی (مۆساد) دەزگای ھەوالگری ئسرائیل
    چۆنیەتی دەستگیرکردنی عەبدللە ئۆجەلان بەدەستی (مۆساد) دەزگای ھەوالگری ئسرائیل
    11 лет назад
  • وەسێتەکانی گابرێل گارسیا مارکیز
    وەسێتەکانی گابرێل گارسیا مارکیز
    12 лет назад
  • آینده ایران تا یک ماه دیگر چه می‌شود | تجربه نزدیک به مرگ | زندگی پس از زندگی
    آینده ایران تا یک ماه دیگر چه می‌شود | تجربه نزدیک به مرگ | زندگی پس از زندگی
    2 дня назад
  • شەرەفنامە نوسینی : میر شەرەفخانی بەدلیسی مێژووی ماڵە میرانی کوردستان بەشی یەکەم
    شەرەفنامە نوسینی : میر شەرەفخانی بەدلیسی مێژووی ماڵە میرانی کوردستان بەشی یەکەم
    2 года назад
  • زنجیرە درامای گەوهەر و خوشکەکانی - ئەڵقەی 10 | Gawhar w Xushkakani - Episode 10
    زنجیرە درامای گەوهەر و خوشکەکانی - ئەڵقەی 10 | Gawhar w Xushkakani - Episode 10
    8 часов назад
  • Взрыв в Казахстане / Армия перешла границу
    Взрыв в Казахстане / Армия перешла границу
    10 часов назад
  • کتێبی دەنگی ـ هەستێک لەپێناو مانەوەدا / تێڕوانینێکی نوێ بۆ ژیان ❤
    کتێبی دەنگی ـ هەستێک لەپێناو مانەوەدا / تێڕوانینێکی نوێ بۆ ژیان ❤
    5 лет назад
  • کتێبی دەنگی ـ ڕۆمانی بێناسنامەکان/ن:عەزیز نەسین
    کتێبی دەنگی ـ ڕۆمانی بێناسنامەکان/ن:عەزیز نەسین
    5 лет назад
  • پەنجەكان یەكتر دەشكێنن- بەشی چوارەم
    پەنجەكان یەكتر دەشكێنن- بەشی چوارەم
    6 лет назад
  • 🔴 СРОЧНО США-ИРАН: ЭВАКУАЦИЯ АМЕРИКАНСКИХ ПОСОЛЬСТВ #новости #одиндень
    🔴 СРОЧНО США-ИРАН: ЭВАКУАЦИЯ АМЕРИКАНСКИХ ПОСОЛЬСТВ #новости #одиндень
    8 часов назад
  • С 1 марта 2026 года в России изменится ВСЕ. Новые законы: VPN, ЖКХ, медосмотры и штрафы
    С 1 марта 2026 года в России изменится ВСЕ. Новые законы: VPN, ЖКХ, медосмотры и штрафы
    1 день назад
  • كتێبی ده‌نگی - ئافاته‌كانی زمان - نووسینی/ ئیمامی غه‌زالی
    كتێبی ده‌نگی - ئافاته‌كانی زمان - نووسینی/ ئیمامی غه‌زالی
    8 лет назад
  • وه‌سێتنامه‌كه‌ی گابریل گارسیا ماركیز
    وه‌سێتنامه‌كه‌ی گابریل گارسیا ماركیز
    12 лет назад
  • Отшельники Урала. 700 км по реке к деревням без электричества, дорог и связи
    Отшельники Урала. 700 км по реке к деревням без электричества, дорог и связи
    9 часов назад
  • Марк Солонин: Путина обманули. Первые дни войны, главный враг Израиля и неутешительный прогноз
    Марк Солонин: Путина обманули. Первые дни войны, главный враг Израиля и неутешительный прогноз
    7 часов назад
  • خبر: موشک‌ها؛ خط قرمز تازه واشنگتن
    خبر: موشک‌ها؛ خط قرمز تازه واشنگتن
    15 часов назад
  • О нас
  • Контакты
  • Отказ от ответственности - Disclaimer
  • Условия использования сайта - TOS
  • Политика конфиденциальности

video2dn Copyright © 2023 - 2025

Контакты для правообладателей video2contact@gmail.com