مەقامی هەوری پاییز و گۆرانی گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم بە دەنگی: ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا

Описание к видео مەقامی هەوری پاییز و گۆرانی گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم بە دەنگی: ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا

لە دەریاوە قەتاری هەوری باڕشت کەوتە دووی پێشەنگ
بەسەر سنگی چیادا چۆکی داداوە، کش و بێدەنگ
بە سەر پاییزی زەردا با بە خوڕ بگری، بە کوڵ بگری
لەسەر ئاخر گەڵا، ئاخر چڵی تەنیایی گوڵ بگری!
بە خوڕ بگری، بە کوڵ بگری: بەسەر دەشت و دەری وشکا
بەسەر داری گەڵازەردا، بەسەر پووشا، بەسەر دڕکا
بەسەر سەرچاوەیی کزرا، بەسەر زیخی چەمی دێما

گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم

ڕەنگزەردی خەزان خەتای پاییزە
ڕەنگزەردییەکەی من دووری ئازیزە

هاتەوە بەهار دەشت و کۆ ڕەنگین
دڵی عالەم شاد دڵی من خەمگین

گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
هۆنراوەی مەقام: گۆران

Комментарии

Информация по комментариям в разработке