تێکشکاندنی کۆمەڵگەکان بەبێ شەڕ - یووری بێزمێنۆڤ || Subversion - Yuri Bezmenov

Описание к видео تێکشکاندنی کۆمەڵگەکان بەبێ شەڕ - یووری بێزمێنۆڤ || Subversion - Yuri Bezmenov

تێکشکاندنی کۆمەڵگەکان بەبێ شەڕ - یوری بێزمێنۆڤ
Yuri Bezmenov - Subversion

یوری بێزمێنۆڤ کە ئەندامی پێشووی دەزگای سیخوڕیی یەکێتیی سۆڤیەت بووە (KGB)، باسی ئەوە دەکات کە یەکێتیی سۆڤیەت چۆن هەوڵی تێکشکاندنی کۆمەڵگەکانی دیکەی داوە لەڕێگەی شەڕی لێکهەڵوەشاندنەوە.

ئەم ڤیدیۆ باسی ئەوەیە کە هەر گرووپێک یان وڵاتێک بیانەوێت بە شەڕی نهێنی یان سایکۆلۆژی دژایەتی کۆمەڵگەیەکی تر بکەن چۆن دەیکەن؟

هەموو کەسێک دەبێت ئەم ڤیدیۆیە ببینێت بۆ ئەوەی تێبگات ئەوەی ڕوودەدات لە کۆمەڵگەکاندا چییە!

ڤیدیۆکە ساڵی ١٩٨٣ـیە بەڵام ڕێک دەڵێی باسی ئەمڕۆ دەکات...

———————————
ڕوونکردنەوەی دەستەواژەکان:

چالاکییەکانی عەبا و خەنجەر (cloak and dagger):
عەبا و خەنجەر ستایلێکی شەڕکردن بوو کە لە چاخی ڕێنیسانس لە ئەورووپادا بەربڵاو بوو، کە چەقۆیەکی تێدا بەکاردەهێنرا لە ژێر عەبایەکدا دەشاردرایەوە، لە ئێستادا ئەم دەستەواژەیە بەکاردێت بۆ ئەو حاڵەتانەی بە سروشت پیلانگێڕی، نهێنی، سیخوڕی و شاراوە ـن.

کریملینۆلۆجی (Kremlinology):
بریتییە لە لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی سیاسەتی سۆڤیەتی یاخود ڕووسی، دەستەواژەکە پێکهاتووە لە وشەی "کریملین" کە بریتییە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا، لەگەڵ پاشگری "-لۆجی" کە بە مانای لێکۆڵینەوە و خوێندن دێت.

ئەندرۆپۆڤ:
ناوی تەواوی بریتییە لە (یوری ڤلادیمیرۆڤیچ ئەندرۆپۆڤ)، شەشەم سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت و چوارەم سکرتێری گشتیی پارتی کۆمۆنیستی یەکێتییەکە بووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٨٢ تاوەکو مردنی لە ١٩٨٤، ماوەی سەرکردایەتیکردنی هاوکات بووە لەگەڵ کاتی ڕیکۆردکردنی ئەم گرتە ڤیدیۆییە.

subversion:
واتە؛ لێکهەڵوەشاندن، بنکۆڵکردن یاخود شەڕی ژێربەژێر...
هەوڵێکە بۆ خستن و لێکهەڵوەشاندنی حکومەت یان سیستمێکی سیاسی یان دامەزراوەیەک لەڕێگەی ئەو کەسانەی بە نهێنی لە وڵات و ناوچەی بەئامانجگیراودا کاردەکەن.

میدیۆکراسی:
واتە؛ ناوەندگەرایی یان ئاساییگەرایی...
لە وشەیەکی لاتینییەوە وەرگیراوە کە ماناکەی بریتییە لە "لەناوەندی شاخەکەدا"، زۆرجار بۆ وەسفکردنی ئەو کەسانە بەکاردێت کە توانای مامناوەندییان هەیە، کە نە نایابن، وە نە خراپ.

بەهاری پڕاگ (Prague Spring):
شاری پڕاگ پایتەختی کۆماری چیکی ئێستا چیکۆسلۆڤاکیای پێشووە، کە لە نێوان خاکەلێوە (مانگی یەک) بۆ خەزەڵوەر (مانگی هەشت)ـی ساڵی ١٩٦٨ـدا بزووتنەوەیەکی ئازادیخوازیی ئابووری و سیاسی تێیدا ڕوویدا کە ناسرا بە "بەهاری پڕاگ"، لە ٢٠-خەزەڵوەری ١٩٦٨ بزوتنەوەکە بە داگیرکردنی وڵاتەکە لەلایەن هێزە سۆڤیەتییەکانەوە کۆتایی پێهێنرا.

——————-
شەیری بکە، گۆڕانکاری دروست بکە✅
سەبسکرایبی چەناڵەکەمان بکە بۆ ئاگاداربوون لە بەرهەمی نوێ❤️

نما میدیا، ڕۆشنبیری دروست بڵاو دەکەیەوە بە ئامانجی گۆڕانکاری ئەرێنی.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке