Legel Ranj | لەگەڵ رەنج : جێندەر چییە؟ چ پەیوەندییەكی بە ‏هاوڕەگەزخوازییەوە هەیە؟

Описание к видео Legel Ranj | لەگەڵ رەنج : جێندەر چییە؟ چ پەیوەندییەكی بە ‏هاوڕەگەزخوازییەوە هەیە؟

قسەیەكی پارێزەر پەیمان عیزەدین، كەمیوانی بەرنامە لەگەڵ رەنج بوو بۆ ‏میوانەكان‌و بینەرانیش جێگای سەرەنج بوو كاتێك گوتی "كۆمەڵگای كوردی ‏لەبارترین كۆمەڵگایە بۆ بەروودان بە هاوڕەگەزخوازی" هۆكارۆی ئەوەشی لە ‏بەرنامەكەدا بە وردەكاری باسكرد، هاوكات سەرۆ قادر كە وەك نووسەرێك لە ‏بەرنامەكەدا بەشداربوو كاردانەوەی جۆراجوۆری لێكەوتەوە كاتێك گوتی ‏‏"هێشتا زیاتر ‏لە نیوەی كۆمەڵگای ئینسانەكانی ئێمە كۆیلەن". هۆكاری ‏ئەوەشی لە بەرنامەكەدا باس كرد.‏

‏"دوو شوێن لە كوردستان پشتیوانی لە هاوڕەگەزخوازن دەكەن"‏

‏"هیچ دووكەڵێك بێ‌ ئاگر نییە، بەنمونە پرسی ئەم جێندەری ئێستا باس ‏دەكرێت بەتایبەت كە ناڕوونییەك لە پرسەكەدا هەیە ئەوانەی بانگەشە بۆ ‏جێندەریدش دەكەن ئەوە ناشارنەوە كە لە جێندەردا جێگای ‏هاوڕەگەزخوازیش دەبێتەوە". سەبریە غەفار، ئەندامی سكرتاریەتی ‏یەكگرتووی ‏خوشكان بەم جۆرە گومانی خۆی لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج ‏لەسەر پرسی جێندەر پیشاندا ‏دەشڵێت "ئەو شێوازە خەباتەی ژنان كە ‏ئەمڕۆ لە كوردستان گرژییەكی لەسەر دروستبووە، بەهۆی دەركەوتنی ‏هێماكانی جێندەر و فیمینیزمەوەیە". بەبڕوای ئەو ئەندامەی یەكگرتووی ‏خوشكان بە درێژایی مێژوو نێوان ژن‌و پیاو لاسەنگ بووە.‏

لە كۆتایی قسەكانیدا ئەو بەرپرسەی یەكگرتووی خوشكان ئاماژەی بەوەدا ‏لە كوردستاندا دوو شوێن بە كار‌و پڕۆژەكانیان پشتیوانی لە هاوڕەگەزخوازان ‏دەكەن ‌و گوتی "رێكخراوی راسان ‌و بەشی جێندەری زانكۆی ئەمریكی لە ‏سلێمانی ئەو دوو شوێنن كە پشتیوانی هاوڕەگەزخوازان دەكەن".‏

حاجی كاروان: سێ‌ كەسم چارەسەركردووە كە مەیلی هاوڕەگەخوازیان ‏هەبوو

حاجی كاروان، كە وەك بانگخوازێكی ئیسلامی ‏لەبەرنامەكەدا بەشداربوو ‏ئەوەی خستەڕوو تاوەكوئێستا سێ‌ كەس كە مەیلی هاورەگەخوازیان هەبووە ‏لەلای ئەو چارەسەریان وەرگرتووە، لەم كاتەدا پەیمان عیزەدین‏ وەك یەكێك ‏لە میوانەكانی دیكەی بەرنامەكە پرسیار ئەوەی كرد چارەسەرەكەیان چییە ‏بووە؟ بە جۆرێك لە تەنزیشەوە گوتی "چارەسەری ئەوەیە رەشكە ‏بخوات؟". حاجی كاروان بە كەمێك توڕەبوونەوە وەڵامیدایەوە گوتی "ئەگەر ‏قسە نازانی مەیكە". بەپێی گێڕانەوەكانی حاجی كاروان ئەوەی لەلای ئەو ‏چارەسەرۆی وەرگرتزوە دوو كوڕ‌و كچێك بوون، لەبارەی چارەسەرەكەشیان ‏گوتی "یەك گۆڕینی ئاڕاستەی بیركردنەوەیان ‌و دوو گوێگرتن لە قورئانی ‏پیرۆز، چونكە بمانەوێ‌ یان نا شیتان كار لەسەر ئەم جۆرە كەسانە دەكات".‏

بەبۆچوونی حاجی كاروان لەسەر ئاستی دنیا زۆر پشتگیری هاوڕەگەزخوازان ‏دەكرێت بە تایبەت 35 وڵات بە ئاشكرا پشتیوانیا دەربڕیوە گوتیشی "لە ‏سویدا تەنها لە 2022دا 35هەزار منداڵ دراوەتە هاوڕەگەزخوازان".‏

ئەو بانگخوازە ئاماژەی بەوەش كرد، لە كوردستاندا بەتایبەتی لە زۆنی سەوز ‏ئەو برەودانە ‏بە پرسی هاوڕەگەزخوازی هەیە ‌و گوتی "سەرۆكی ئەنجوومەنی ‏‏پارێزگای هەڵەبجە كاخەزی فەرمیی خستەڕوو كە جێگری سەرۆكی حكومەت ‏‏رێگەپێدانی دەركردووە بۆ ئەوەی رێگە بەو كەسانە بدرێت بچن بۆ ‏‏كۆلێژەكان".‏

سەرۆ قادر: زیاتر لە نیوەی كۆمەڵگای ئێمە كۆیلەن‏

سەرۆ قادر، نووسەر وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە باسی لەوە كرد ‏یاساكانی كوردستان پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤ خراپن ‌و هێشتا بەشێك لە ‏یاساكان كۆیلایەتیان لەسەر ئافرەتان هەڵنەگرتووە گوتیشی "هێشتا زیاتر ‏لە نیوەی كۆمەڵگای ئینسانەكانی ئێمە كۆیلەن". ئەو جەختی لەوەش ‏كردووە كۆمەڵگای ئێمە هەرچۆنێك بێت پێشكەوتنی دنیا راناوەستێ‌ ‏مافەكانی ئافرەت بەوەپێش دەچێت، لەبارەی پرسی جێندەریش گوتی ‏‏"ئەوەی ئێستا ‏لەبارەی پرسی جێندەرەوە گوێمان لێی دەبێت، ‏دەنگدانەوەی بەشێك لە ‏كۆمەڵگەیە كە پابەندە بەو بەهایانەی نرخی ژیانیان ‏نەماوە. ئەوانە ‏كەسانێكی كۆنەپارێزن كە لە هیچ قۆناخێكدا ئامادە نین بە ‏ئاسانی خۆیان ‏بدەنە دەست پێشكەوتنی مرۆڤ بەو شێوەیەی لە ‏بەرژەوەندیی كۆمەڵگەكان ‏و لە بەرژەوەندیی گەشانەوە و بەهێزكردنی تاكە ‏لەنێو كۆمەڵگادا‎."‎

‎ئەو نووسەرە ئەوەش دەخاتەڕوو دەبێت ئافرەت و پیاو بە هەموو جیاوازی و ‏‏تواناكانیانەوە وەكو یەك ئازادبن و هیچ جیاوازییەك لەنێوانیاندا نەبێت. ‏‏دەشڵێت "دەبێت كەسیش بۆی نەبێت بە ئافرەت بڵێت تۆ ئازادی، بەڵام ‏دەبێت بەم شێوازە ‏بژیت و كار بكەیت و بجووڵێیتەوە".‏

لەبارەی ئەو پێناسانەی لە كۆمەڵگەی كوردستاندا بۆ جێندەر دەكرێن، ‏نووسەرەكە دەڵێت، "كاتێك زانست كۆمەڵگەیەك ناچار دەكات پێشبكەوێت، ‏بەشی كۆنەپەرستی كۆمەڵگەكە خۆیان بە پێناسەی زانستەوە هەڵدەواسن، ‏بەڵام لەڕاستیدا روانگەی خۆیانی تێدەئاخنن؛ بۆیە لە هەر شوێنێك ‏زڕەزانست هاتە ناو پێناسە زانستییەكانەوە، ئینجا زانكۆ بێت یان یاسا، ‏بەتاڵی دەكاتەوە و بەرەو دواوەی دەباتەوە. ئەوەی ئێستا ئێمە لە هەرێمی ‏كوردستان دەیبینین، دەنگدانەوە و هاتوهاواری زڕەزانستە‎."‎

‏"كۆمەڵگای كوردی لەبارترین كۆمەڵگایە بۆ بەروودان بە هاوڕەگەزخوازی"‏

پەیمان عیزەدین، پارێزەر و ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستانن ‏لەبەشێكی قسەكانیدا لەم بەرنامەیەدا باسی لەوە كرد "كە كۆمەڵگای كوردی ‏لەبارترین كۆمەڵگایە بۆ بەروودان بە هاوڕەگەزخوازی". هۆكارەكەشی بۆ ‏ئەوە گەڕاندەوە كە باسكردنی غەریزە لە كۆمەڵگای كوریدا بفە‌و ‏قەدەخەكراوە. ‏

‏لەبارەی تێگەیشتن لە چەمكی جێندەر لە كوردستان گوتی "ئەم ‏ناحاڵیبوون ‏و خراپ تێگەیشتنە لە چەمكی جێندەر كاریگەریی خراپی لەسەر ‏ناو و ‏ناوبانگی هەموو ئەوانە كردووە كە داكۆكی لە مافەكانی ژن دەكەن".‏

پەیمان عیزەت ئەوەشی خستەڕوو ئەوانەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان ‏پرسی ‏هاوڕەگەزخوازی دەكەنە بیانوویەك بۆ لێدان لە چەمكی جێندەر، ئەو ‏‏كەسانەن كە ترسیان لەو بەشەی چەمكەكە هەیە كە ئامانجیەتی ئەركەكان ‏‏سەرلەنوێ هەڵبوەشێندرێنەوە و لەسەر بنەمای توانا و لێهاتوویی مرۆڤەكان ‏‏دابڕێژرێنەوە‎

ئەم بەرنامەیە شەوی 01-01-2023 بەشێوەیەكی راستەوخۆ پێشكەشكرا :

Комментарии

Информация по комментариям в разработке