BelgeFilm-Şûnwarên Hîtler | بەڵگەفیلم- ئاسەوارەکانی هیتلەر

Описание к видео BelgeFilm-Şûnwarên Hîtler | بەڵگەفیلم- ئاسەوارەکانی هیتلەر

رزگاربوون له‌ده‌ست هیتله‌ر، چیرۆكێكه‌ كه‌ رۆژانه‌ ده‌یان كه‌س له‌ چه‌ندین شوێنى جیاوازى جیهانه‌وه‌ ده‌چنه‌ پۆڵۆنیا بۆ ئه‌وه‌ى له‌ نزیكه‌وه‌ بیبیستن. ئه‌وه‌ى ئه‌و ژنه‌ ده‌یگێڕێته‌وه‌ زۆرتر له‌ نیوسه‌ده‌ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه‌ و له‌وكاته‌وه‌ جیهان شه‌ڕ و وێرانكارى زۆرترى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ئاسه‌واره‌كانى هیتله‌ر بسڕنه‌وه‌.


كامێراى رووداو، ده‌چێته‌وه‌ نێو ئەو شوێنه‌ى سوپاى نازییه‌كان هه‌زاران جوویان تێدا سووتاندن، كەمپه‌كانى مه‌رگ و شوێنى خنكاندنى منداڵان. هه‌روا یه‌كێك له‌و رزگاركه‌رانه‌ى له‌ نێو كه‌لاوه‌كانى جه‌نگدا چیرۆكێكى ئه‌ڤینداریی رایده‌كێشێ بۆ ئه‌وه‌ى كچێكى جوو و خێزانه‌كه‌ى له‌ چاوى سوپا بێبه‌زه‌ییه‌كه‌ بشارێته‌وه‌.


له‌و بەڵگەفیلمەی تۆڕى میدیایى رووداو، كه‌ رۆژنامه‌نووس نه‌وزاد مه‌حموود، به‌ هاوكارى وێنه‌گر، سه‌لام ناسر ئامادەیکردووە، ورده‌كاریی تیاچوونى زۆرتر له‌ سێ ملیۆن جوو ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ پۆڵۆنیاى لە سه‌روبەندی جه‌نگى جیهانیى دووه‌مدا.


بەرهەمی ساڵی 2017

Azad bûn ji destê Hîtler, çîrokeke ku her roj bi dehan kes li çend cihên cuda yên Cîhanê diçin Poloniya jibo ku ji nêzîk ve bi bihîzn.
Ya ku ev Jin vedibêje zêdey nîv qerin di serde derbas buye u ji wê çaxê ve gelek şer u wêraniyên din li Cîhanê çêbûne , lê hêjî wan hemû Rûdana nikarîne şopên Hîtler nehêlin.

Di vê belge fîlma Tora Medyayi ya Rudawê de ku rojnamevan Newzad Mehmûd, bi alîkarya kamêreman Selam Nasir amade kirye , hurgilî yên mirina zêdey Sê milîon Cuhiyan vedibêje li Polonya li dema cenga dûyem ya Cîhanê.

Berhemê sala 2017

Комментарии

Информация по комментариям в разработке