Documentary-BelgeFilm-Mad honey of Nepal-Hingivê Hişbir |بەڵگەفیلم-هەنگوینی هۆشبەر لە شاخەکانی نیپاڵ

Описание к видео Documentary-BelgeFilm-Mad honey of Nepal-Hingivê Hişbir |بەڵگەفیلم-هەنگوینی هۆشبەر لە شاخەکانی نیپاڵ

چیاکانی نیپاڵ جگە لە جوانی سرووشتی و نزیکەی 1 ملیۆن گەشتیاری ساڵانە، شتێکی دیکەی ناوازە پێشکێشی نیپاڵ دەکەن. یەکێک لە سەیرترین هەنگوینەکانی جیهان لێرە دروست دەبێت‪.‬ ‬‬هەنگوینی هۆشبەر. گوندەکە تەنیا نزیکەی 150 کیلۆمەتر لە کاتماندۆی پایتەختەوە دوورە بەڵام دوو رۆژی ئۆتۆمبێلی پێ دەچێت.

سەر لە ئێوارە دەگەین، خەڵکی گوندەکە لە خێڵی گورونگن، زمانی تایبەت بە خۆیان و کولتووری تایبەت بە ناوچەکەی خۆیان هەیە.

لە کولتووری خەڵکی گووندەکە، میوان پیرۆزە. لەگەڵ گەیشتنمان، خانمێکی بە تەمەنی خێزانەکە دەزانێت سبەی دەچین بۆ هەنگوین دۆزینەوە، ملوانکەیەک دەکاتە ملی هەموو ئەوانەی کە دەچنە شاخ و نزایەکی بەسەردا دەخوێنێت بۆ چوون و هاتنەوە بە سەلامەتی.

نزیکەی 20 پیاوی گوندەکە خەریکی دروستکردنی گوریسن. گەنجەکان دەبێت بە هێز و بازوویەکی زۆر ، ریشاڵی بامبۆ بسوڕێنن و گوریسی بەهێزی لێ دروست بکەن. کەسانی بەتەمەنیش چاودێری پرۆسەکە دەکەن.

بە درۆن و دووربین بە دوای شانە هەنگدا دەگەڕێین. پیاوانی بە تەمەنی تیمەکە پێیان وایە لە نزیکی تاڤگەیەکی ئاو، هەلی زیاتریان هەیە بۆ دۆزینەوەی شانە هەنگ.

کاتی کۆکردنەوەی هەنگوینە، نزیکەی 25 کەس لە گەنج و بە تەمەنی گووندەکە، هەر یەک بە ئەرکێکی دیاری کراو، بەرە و شوێنی هەنگوین کۆکردنەوە بە رێ کەوتوون.


پرۆدیوسەر و پێشکەشکار

رۆژ عەلی زاڵە
Roj Eli Zalla

کامێرا
جیزێلا لیجیۆس
Gisella Ligios
سەمیر بانداری
Samir Bhandari
مۆنتاژ
شکار کەمال Shkar Kemal

رێنیشاندەر
چینتان کافلێ Chintan Kafle
هاری نیوپانە Hari Neupane
سانجاي کافلێ Sanjay Kafle

هاوکار
دیل پارسات Dil Parsat
Manraj Ghale
مانراج گالێ

شۆفێر

سونيل پەری یار Sunil Pariyar
هاری نیوپانە Hari Neupane

دەنگ
نیاز محەممەد

Комментарии

Информация по комментариям в разработке