گۆرانی نیشتیمانی، ئەنفال، عەدنان کەریم، شیعری جەمال غەمبار

Описание к видео گۆرانی نیشتیمانی، ئەنفال، عەدنان کەریم، شیعری جەمال غەمبار

هەرچی مینای دڵەکان بوو هەڵیان وەراند
ئەو هەموو گۆزە جوانانەیان تێکشکاند
ئەو هەموو کانی و ئاوەیان گوێزایەوە...
ئەم بەهەشتەیان بە ئاوی خەتاکان بەخشی
ئەم هەموو نوێژەیان لە دوعاکان بێبەری کرد

ئەوان ئاوێنەی حەوزێکی لیخنیشیان نەهێشتەوە
درەختە ريش سپییەکانی ئاوایی لەبەریا دەستنوێژ هەڵگرن
ئەوان کە هاتن رەوە کوللەی پاش میحنەتەکانی مێژوو بوون
'با'ی دوازەخ هەڵی گرتبوون.
هەرچییان کرد
هەرچییان برد
خۆیان و خوا و تراکتۆرەکان نەبێ
کەس نەیزانی... .

درەنگە خۆت کۆبکەرەوە
بەدیار ئێوارەیەکەوە دامەنیشە
ئەستێرەی تیا هەڵنایە
چاوەڕوانی هاتنەوەی مناڵێک مەکە
دەستەکانی پرن لە دوکەڵ
چاوەروانی چی ئەکەی
ئیتر گۆزەکان لە کانی نایەنەوە

Комментарии

Информация по комментариям в разработке