کەی و چۆن تانکیی ئاوی ماڵان پاکبکرێتەوە؟

Описание к видео کەی و چۆن تانکیی ئاوی ماڵان پاکبکرێتەوە؟

پسپۆڕێكی کیمیای شیکاری لەبەرنامەی دکتۆر ئاراس رایدەگەیێنێت، هەندێكجار بەهۆی پاکنەکردنەوەیان ئاویی ماڵان بەهۆی پشیلە، باڵندەی کێوی، ژەنگ و تەپوتۆز پیسدەبن، دەشڵێت هەموو ماڵێك دەبێت ساڵانە لانیکەم جارێك تانکیی ئاویی سەربانی پاکبکاتەوە.

د. ئومێد، پسپۆڕی کیمیای شیکاری دەڵێت :هەموو ماڵێك ماوە ماوە تانکیی ئاوی سەربان بشوات، کە لە ساڵێك زیاتر نەبێت و لانیکەم مانگانە جارێكیش پشكنینی چاو بۆ تانکییەکە بکرێت.

پسپۆڕە میوانەکەی دکتۆر ئاراس دەڵێت :هەندێكجار باڵندە کێوییەکان دەکەونە نێو تانکیی ئاویی سەربان، هەندێكجاریش تانکیی ئاویی سەربان بە خۆڵبارین پیسدەبێت، دەشڵێت ژەنگ رەنگە هۆکاری پیسبوونەکە بێت و تەنانەت هەندێكجار هۆکارە بۆ ژەهراویبوون بە ماددەی ئاسن.

بۆ پاراستنی کوالێتی ئاوەکە، د. ئومێد دەڵێت :دەکرێت تانکیی ئاویی سەربان بە بۆیەی خۆراکی بۆیە بکرێت، کە دەیپارێزێت لە ژەنگکردن، هاوکات دەشڵێت تانکیی پلاستیک لە تانکیی ئاسن باشترە، بەو مەرجەی پلاستیکیی ریسایکڵین بۆ دروستکردنی بەکارنەهێندرابێت و دەشڵێت پلاستیکیی ریسایکڵین بۆ دروستکردنەوەی هیچ کەلوپەلێکی خۆراکی بەکارنەیەتەوە.

لە بەرنامەکەدا دکتۆر ئاراس برادۆستی ئەو ئاوە هەڵدەگرێت کە لە پاککردنەوەی تانکییەکە دەرهێندراوە و شتێكی سەیر دەدۆزێتەوە، بینەری بەرنامەکە بن.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке