بۆ یەکەمجار.. ڤیدیۆی نەبینراوی ئەنفالکراوان - خوێندنەوە بۆ رۆمانی بازنە ڕاخراوەکانی بابل

Описание к видео بۆ یەکەمجار.. ڤیدیۆی نەبینراوی ئەنفالکراوان - خوێندنەوە بۆ رۆمانی بازنە ڕاخراوەکانی بابل

بازنە راخراوەکانی بابل
رۆمانێکی زۆر ناوازەیە لەسەر جینۆسایدی ئەنفال، عومەر سەید نووسەری رۆمانەکە خۆی شاهێدی پرۆسەی ئەنفال بووە، ژمارەیەک لە خاڵۆزا و پورزاکانی لە ساڵی ١٩٨٨ لە گوندی تاوێربەرز سەر بە پارێزگای کەرکووک ئەنفالکراون، ئەوەش وایکردووە ئەنفال رەنگدانەوەی هەبێت لەسەر هەموو کارە هونەرییەکانی، عومەر سەید جگە لە نووسینی پێنج رۆمان، دەیان چیرۆک و شیعری بۆ ئەنفال نووسیوە، جگە لەوانەش شێوەکارێکی بەتوانایە و ئەنفال و مەرگەساتەکانی کوردستان رەنگدانەوەی راستەوخۆیان لەسەر کارەکانی هەبووە.
بازنە راخراوەکانی بابل، یەکەم رۆمانی عومەر سەیدە، لە ساڵی ٢٠١٠ چاپی یەکەمی رۆمانەکە بڵاوکرایەوە، دواتر جارێکی تر بە بەرگ و دیزاینێکی نوێوە لە چاپدرایەوە.
بازنە راخراوەکانی بابل یەکێکە لەو بەرهەمە باشانەی کە خوێنەر گرێ دەدات بە ئەنفالەوە، وا لە خوێنەر دەکات رەگی بە قوڵایی مێژووی خاکی کوردستاندا بچەقێت، دەتباتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتداری شارستانییەتی میدیا و بە پرۆسەی ئەنفالەوە گرێی دەدات.
ئەدەب و هونەر، فیلم و سینەما باشترین ئامرازن بۆ گێڕانەوەی جینۆسایدی ئەنفال بۆ نەوەی داهاتوو، بازنە راخراوەکانی بابل یەکێکە لەو
بەرهەمە ناوازانەی کە ئەو کارەی کردووە.
ئەمەش ئەکاونتی عومەر سەید، دەتوانن بینەری کارە شێوەکارییەکانی بن
https://www.facebook.com/omer.said.18...
هەر لەم ڤیدیۆیەدا تابلۆی هونەرمەند د.عوسمان ئەحمەد بەکارهاتووە، د.عوسمان خۆی رزگاربووی ئەنفالە، لە وڵاتی بەریتانیا دکتۆرای هێناوە لەسەر گێڕانەوەی مەرگەساتی ئەنفالکراوان لە رێگەی سکێچ و تابلۆدا.
ئەمەش لینکی فەیسبووکی د. عوسمان ئەحمەد
https://www.facebook.com/osmankahmed?...

Комментарии

Информация по комментариям в разработке