چۆنێتی تەقدیمکردن بۆ خوێندن لە وڵاتی سعودیە، بەکالۆریۆس لە زانکۆی الملک سعود. مامۆستا: سردار جبار

Описание к видео چۆنێتی تەقدیمکردن بۆ خوێندن لە وڵاتی سعودیە، بەکالۆریۆس لە زانکۆی الملک سعود. مامۆستا: سردار جبار

#خوێندن_لە_سعودیە
خوێندنی بەکالۆریۆس
بۆ ئەو خوێندکارانەی خوازیاری خوێندنی سکۆلارشیپی دەرەوەن زانکۆی شا سعود لەئێستادا  دەرگای فۆرم پێشکەش کردنی کردۆتەوە بۆ زۆربەی بەش و کۆليژە جیاوازەکان ..

مەرجەکانی خوێندن و وەرگیران:
١-پێویستە خوێندکار کۆنمرەی لە ٨٠ بەسەرەوە بێت.
٢- تەمەنی پێشکەشکار نابێت زیاتر بێت لە ٢٥ ساڵ.
٣-نابێت پێنچ ساڵ بەسەر بروانامەکەیدا ڕۆیشتبێت.
٤- نابێت پێشکەشکار هیچ پێشینەیەکی تاوانی هەبێت.
٥- پێویستە لەڕووی تەندروستییەوە ئامادە بێ کێشە بێت.

وەرگیران کێبرکێیە وبەپێی ژمارەی کورسی بەش و کۆلێژەکانە لەگەڵ ئەو ڕێژەیەی دیاریکراوە بۆ هەر وڵاتێک.

بوارەکانی کەخوێندکار دەتوانێت داوای بۆ پێشکەش بکات :
١- کۆلێژە زانستییەکان
ئەندازیاری
زانستی کۆمپیوتەر و زانیاری
بیناسازی وپلان دانان
زانستەکان( فیزیا -بیرکاری - کیمیا-زیندەزانی وهەندێک بەشی تر )
کشتوکاڵ و خۆراک
٢-زانستە مرۆڤایەتییەکان
زانستە مرۆڤایەتییەکان
یاسا و زانستە ڕامیارییەکان
زمان و زانستەکانی
زانستی وەرزش چالاکی جەستەیی
گەشت وگوزار وشوێنەوار ناسی
٣-کارگێری کار
سیستەمە زانیارییە کارگێرییەکان
دارایی
ئابوری
کارگێری
بەبازاری کردن
ژمێریاری
شەریعە لەکۆلێژی پەروەردە (العقيدة، الفقه وأصوله، الحديث، التفسير، قراءات).

تێبینی /
١- خوێندکار لەهەموو تيچوویەکی خوێندن دەبەخشرێت.
٢- شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ دابین دەکرێت .
٣ -تکتی فڕۆکەی ئەمسەر وئەوسەری ساڵی جارێک بۆ دابین دەکرێت.
٤-مانگانە هاوکاریەکی پێ دەدرێت .
٦-بیمەی تەندروستی بۆ دابین دەکرێت.
٨-زانکۆکە لەئاستی جیهان ڕانکی ٩٠  بەپێی سیستەمی شنگەهای بۆ پۆلێنی زانکۆکانی جیهان و لەزانکۆ باوەرپێکراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمە.

ڤیدۆی فێرکاری بۆ چۆنێتی ناوتۆمارکردن:

کاتی تەقدیمکردن:
لە ١٨-٨-٢٠٢٤ تاکو ١٨-٩-٢٠٢٤

لينكی تەقیدیم کردن:
https://si.ksu.edu.sa/
بۆ بینینی سەرجەم بڵاوکراوەکانی پرۆژەی هەگبەی فێرخواز، جۆینی کەناڵی پرۆژەکە بکە لە تیلیگرام: https://t.me/hagba2024

Комментарии

Информация по комментариям в разработке