Arif Teifûr عارف تەیفور

Описание к видео Arif Teifûr عارف تەیفور

عارف تەیفور لە ساڵی 1945 لە گوندی تۆپزاوای سەر بە دوکان لە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە سەرگەڵو و پاشان لە کەرکووک و سلێمانی ناوەندی و دواناوەندی تەواو کردووە. لە بەغدا کۆلێژی یاسا دەخوێنێت و ساڵی ١٩٧٠ تەواوی دەکات.


لە تەمەنی لاوێتییەوە تێکەڵاوی سیاسەت دەبێت و لەرێگای یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە دەبێت بە ئەندامی پارتی. لە ساڵی ١٩٦٧ دەبێتە ئەندامی لقی پێنجی پارتی لە لە بەغدا.


لە ساڵی ١٩٧٤ بەشداری شۆڕش دەکات و دوای نەکسەی سال ١٩٧٥ روو لە ئێران دەکات. لە ساڵی ١٩٧٦ یەکێک دەبێت لەو کادر و سەرکردانەی قیادەی موقەت دادەمەرێنن.


لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان چەندین پلەی حیزباتی لەناو پارتیدا وەردەگرێت، ئێستا ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەیە.





لە دوای رووخانی بەعس، لە بەغدا چەند پۆستێکی حکومی وەردەگرێت، لەوانە جێگری سەرۆکی ئەنجومەی ئینتیقالی نیشتیمانی عێراق، پاشان بۆ دوو خول جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке