دەزانم کە نازانم، بۆ پرسیار لەبری ئامۆژگاری چارەسەرە؟

Описание к видео دەزانم کە نازانم، بۆ پرسیار لەبری ئامۆژگاری چارەسەرە؟

دەزانم کە نازانم، ئەو ڕستەیەی دەبێتە بنەمای چارەسەریی دەروونی و ڕاوێژکاریی و بواری تریش.

ڕەنگە کەم کەس هەبن ئەو ڕستەیەی سوقراتیان نەبیستبێ: "من دەزانم کە نازانم"!
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا ئێمە تاکو ئەوڕۆ چۆن و لە چ گۆشەنیگایەکەوە لەو ڕستە و دەربڕینە تێگەیشتووین و تێگەێندراوین؟
هەندێ جار ئەو ڕستەیە وا وەرگێڕدراوە کە دەگوترێ: "من دەزانم کە هیچ نازانم"، ئەمە هەڵەیە و ئاوا هەرچی گرنگی ئەو مەبەستە هەیە لەدەستی دەدەین!

ئەو ڕستەیە ئەنجامی توێژینەوە مەیدانیەکەیەتی کە دەڵێ: "من دەزانم کە نازانم"، واتە: بۆی ڕوونبۆتەوە کە جیاوازیی نێوان خەڵک و ئەو تەنها ئەوەیە، ئەوانی تر پێیان وایە کە دەزانن ئەوانی تر چی دەڵێن یان چۆن بیردەکەنەوە یان حەزیان لەچییە و چۆن دەژین و بۆ ئازاریان هەیە و بۆ خەمبارن و هتد، بەڵام نا ئەو بە پێچەوانەوە، پێی وا نەبووە هیچ دەربارەی ئەوانی تر دەزانێت، بۆیە سەرەتا و کۆتایی قسەکردن و گفتوگۆی لەگەڵ ئەوانی تردا پرسیار بووە و بەدوای لۆژیکی وەڵامەکاندا پرسیاری تری کردووە، هەر بۆیەش بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و مێتۆدی سوقراتی تێکەڵی و یەکتر بڕینیان هەیە.
چارەسەری سوقراتی لە بواری دەروونی و کۆمەڵایەتیدا بۆ پرسی ڕاوێژی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەخوێندرێ و لەنێو کایەی چارەسەریی ڕەفتاریی هۆشیدایە و یەکێکە لە باشترین ڕێگاکانی چارەسەرکردن!

چۆن بتوانین بۆ ژیانی خۆمان و نێو ژینەگەکەمان سود لەو تێگەیشتنە ببینین لەو ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا بەوردیی و سادەیی و نمونەوە ڕووندەکرێتەوە.

سوپاس بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو ئەڵقەیە و ئەڵقەکانی تری پۆدکاستەکە💐

نەریمان ئاغالی
_________________________
#پۆدکاستی #ژیان_و_بەرکەوتن #کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە #دەرونناسی #ژیان #بەرکەوتن #پۆدکاست #خۆناسین #تێگەیشتن #فێربوون #کورد #کوردی #ژیانسازیی

Комментарии

Информация по комментариям в разработке