Lebir naçê - Chya Muhammad چیا محەمەد - لەبیرناچێ

Описание к видео Lebir naçê - Chya Muhammad چیا محەمەد - لەبیرناچێ

Won't be forgotten_لەبیر ناچێ
ئەم کاتەتان باش بە هیوام هەموو لایەک سەلامەت بن
گۆرانی "لەبیرناچێ" کە کۆتایەکانی ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ مامۆستا هەردی مەجید تۆمارمان کرد.
کە بە ڕوحێکی پاک و هونەری چەند کاتێکی خۆی لەگەڵ تۆمار و خەریکبوون بەم کارەوە بەخشی بە من.

دوای تەواو بوونی کارەکە دودڵ بووم لە بڵاوکردنەوەی لەبەر هۆکاری ئەوەی چیدی کاری کەڤەر نەکەم و بکەومە سەروکار لەگەڵ ئاوازەکانی خۆم بەڵام ،بڕیارم دا لەم بارودۆخەی ئێستامان بڵاوی بکەمەوە و گەر کەمێکیش بێ دڵتان خۆش بکا

تۆماری دەنگ لە ستۆدیۆی "ژێ" لەلایەن مامۆستا هەردی"ەوە تۆمار کرا
ئاوازەکەش ئاوازێکی بەناوبانگی "چارلیز ئەزناڤۆر"ە
هۆراوەیەکم بەپێێ بڕکەکانی گۆرانیە فەڕەنسیەکە لەسەر نوسی
وێنەکەش لەلایەن مرۆڤێکی جوان "ئارام سەلام" چرکێنرا.
بەهیوای چێژ...
لەماڵەکانتان بمێننەوە بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.
Hardi Majeed

Aram Salam

جوانی ڕۆیشتوو لەبیرناچێ
ماچی لێوی لە خەیاڵمدا
گەر شەوقی ئەستێرەی دووربێ
لەبیرناچێ

جوانی ڕۆیشتوو هەرگیز نامرێ
گەرمی دەستی لەنێو دەستمدا
خاکی ژێر شاخە بەفریشبێ
هەرگیز نامرێ

لەبیرناچێ،زەمەنێک تێپەڕی لەگەڵ ئەو
هەزاران یادگاری وەک گوڵێ
لەخاکی نێو دڵدا ڕواوە،هەرگیز نامرێ
باوەشی لە دڵ و گیانمدا
زوڵفی زەردی بەڕوخسارمدا
گەر تەزووی وردی ئەشقیشبێ
لەبیرناچێ

جوانی تێپەڕیو لەبیرناچێ
نیگای چاوی لەوڕۆژەدا
ڕۆژ ژمێر تیایدا خنکاوبێ
لەبیرناچێ

جوانی تێپەڕیو لەبیرناچێ
دەنگی نەرمی لەناو گوێمدا
نەبیستن دوو گوێیی تازەمبێ
لەبیرناچێ

لەبیرناچێ،زەمەنێک تێپەڕی لەگەڵ ئەو
هەزاران یادگاری وەک گوڵێ
لەخاکی نێو دڵدا ڕواوە،هەرگیز نامرێ

باوەشی لە دڵ و گیانمدا
زوڵفی زەردی بەڕوخسارمدا
گەر تەزووی وردی ئەشقیشبێ
لەبیرناچێ.
Lyrics: Chya muhammad

Комментарии

Информация по комментариям в разработке