Cosmos 7- کۆزمۆس 7- ناسا جارێکی دیکە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ سەرمانگ. بۆچی؟

Описание к видео Cosmos 7- کۆزمۆس 7- ناسا جارێکی دیکە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ سەرمانگ. بۆچی؟

رۆژی چوارشەممە، 08-08-2023، دەزگای ناسا بڵاویکردەوە، تیمێکی چوار کەسییان ئامادەکردووە کە بڕیاروایە بە کەشتیی ئۆرایۆن گەشت بەرەو مانگ لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوودا بکەن. ئەوەش دوای شکستهێنانی هەوڵێکی ناسا دێت بۆ ناردنی کەشتییەک لە ساڵی رابردوودا.


بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی 2024 کەشتیی ئارتێمیس دوو و لە ساڵی 2025یش کەشتیی ئارتێمیس سێ، بنێردرێنە بۆشایی ئاسمان بۆ نزیک مانگ.

وابڕیارە لە گەشتی ئارتێمیس دوو چوار کەشتیوان بنێردرێنە خوولگەی مانگ و لە گەشتی ئارتێمیسی سێشدا کە کۆتایی ساڵی 2025 ئەنجامدەدرێت، دوو مرۆڤ بنێردرێنە سەر رووی مانگ. لەو دوو مرۆڤەی کە ناسا لە ساڵی 2025 دا دەینێرێتە سەر رووی مانگ، دەبێتە یەکەمجار کە یەکێکیان ژنێک بێت و ئەوی دیکەش کەسێک بێت کە سپی پێست نەبێت، واتە دەکرێت رەشپێست بێت یانیش گەنمڕەنگ بێت.

ئامانجی پڕۆگرامی ئارتێمیس چەسپاندنی شوێنپێی مرۆڤە لە سەر رووی مانگ و دروستکردنی وێستگەیەکی هەمیشەیی بۆشایی ئاسمانییە، ئەوەش وەکو بەرپرسانی ناسا بانگەشەی بۆ دەکەن. ئامانج لەو وێستگەیەش گەشتکردنە بۆ شوێنەکانی دیکەی کۆمەڵەی خۆر و بۆشایی ئاسمان. لەوێشەوە ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی یەکەم گەشتی مرۆڤ بۆ سەر رووی مەریخ دەکرێت کە لانیکەم رێگەی چەند مانگێک لە مانگەوە دوورە.


دوایین جار ناسا لەسەر مانگ نیشتەوە لە چوارچێوەی بەرنامەی ئەپۆڵۆ بوو کە لە کانوونی یەکەمی 1972 ئەنجامدرا و هەریەک لە هاریسن شمیت، جیۆلۆجیست و کەشتیوانی ئاسمانی و هەروەها یوجین سێرنان لەسەر مانگ نیشتنەوە، 22 کاژێر و 5 خولەک لەوێ مانەوە و 36 کیلۆمەتر رێیانکرد.

لە ساڵی 1969 بۆ یەکەمجار مرۆڤ چووە سەر مانگ، ئەو کەسانەش نێل ئارمسترۆنگ و بۆز ئاڵدرن بوون، لەو کاتەوە تاوەکو 1972 بە کۆی گشتی 12 کەس چوونە سەر مانگ کە هەموویان لەلایەن ناساوە نێردران. لەو کاتەوە هیچ مرۆڤێک نەچووەتە سەر مانگ، تاوەکو ئێستاش تەنیا سەردانی دیوە رووناکەکەی مانگ کراوە کە رووی لە زەویەوەیە، بەڵام لە سەرەتای کانوونی دووەمی 2019 پڕۆژەی مانگی دەستکردی چانگێی چین بۆ یەکەمجار توانی لە دیوی تاریکی مانگ بنیشێتەوە و وێنە بنێرێتەوە بۆ زەوی.

The Artemis II mission is slated for a November 2024 launch, while Artemis III is on the horizon. These missions are anticipated to carry either two or four astronauts, each assigned to the respective Artemis mission. Notably, 2025 will mark a historic moment as NASA prepares to send two individuals to the moon, with one being a woman and the other representing a non-white astronaut—a significant milestone.

The overarching objective of the Artemis program is to establish a human presence on the moon and construct a permanent space station. NASA officials assert that this space station will serve as a launching pad for interstellar exploration within our solar system and beyond, with preparations underway for the inaugural human mission to Mars, slated for the coming months.

The last lunar landing conducted by NASA occurred as part of the Apollo program in December 1972. During that mission, geologist and astronaut Harrison Schmidt, alongside Eugene Cernan, spent 22 hours and five minutes on the moon, covering a distance of 36 kilometers.

In a historic moment, Neil Armstrong and Buzz Aldrin became the first humans to set foot on the moon in 1969. Subsequently, from 1969 to 1972, a total of 12 astronauts ventured to the lunar surface, all dispatched by NASA. However, no human missions have transpired since that time, with exploration efforts limited to the moon's bright side. Nevertheless, in early December 2019, China's Chang'e satellite project achieved a groundbreaking feat by landing on the moon's dark side and transmitting captivating images back to Earth.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке