كتێبی دەنگی - لوقمانی حەكیم پێشەوای دانایی

Описание к видео كتێبی دەنگی - لوقمانی حەكیم پێشەوای دانایی

لوقمانی حەكیم پێشەوای دانایی
نووسینی: عەبدولباقی یوسف
وەرگێڕانی: مزەفەر عەوڵا قەسرێی
لەبڵاوكراوەكانی نووسینگەی تەفسیر - چاپی دووەم 2019

ڕۆمانی (پێشەوای دانایی) هەڵگری ئەو پەیامەیە، كە مرۆڤ ببێتە ئاوێنەی دەروونی خۆی و تیایدا پەیوەندییەكانی و ڕەفتار و هەڵوێستەكانی خۆی ببینێت و دووبارە چاو بە ژیان و بووندا بخشێنێتەوە و هێزی زیرەكی و بەڕێوەبردن و ئەزموون بەدەست بێنێت، كە خوا پێی بەخشیوە، بۆ ئەوەی جڵەوی لە دەستی خۆیدا بێت و تێڕوانینەكانی دەربارەی پێگەی خۆی لە گەردوون و ژیان و پەیوەندی بە خوا و مرۆڤ و ڕووەك و بێگیانەكان دووبارە دابڕێژێتەوە، بۆ ئەوەی زیاتر چێژ لە ژیان وەربگرێت و بتوانێت هاوسەنگی لە ژیانیدا دروست بكات..
نووسینگەی تەفسیر بە خۆشحاڵییەوە ئەم شاكارە وێژەییەتان پێشكەش دەكات، بە مەبەستی وەبیرهێنانەوەی گرنگیی دانایی لە هەموو بوارەكانی ژیاندا، ئەو داناییەی لە قورئانی پیرۆزدا ستایشی كراوە و لە ژیاننامەی پێغەمبەری مەزندا (دروودی خوای لەسەر بێت) بە شێوەیەكی كردەیی تەفسیر كراوە.
هەر خواش لە نیازەكان ئاگادارە و دانایی بەو كەسە دەبەخشێت كە دەیەوێت. هەر كەسێكیش دانایی پێبەخشرا، ئەوا خەڵاتێكی گەورەی پێبەخشراوە

Комментарии

Информация по комментариям в разработке