دوای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

Описание к видео دوای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

خوێندنه‌وه‌یه‌ك دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ غه‌ززه‌.
یه‌كه‌م: به‌ر له‌ تیودور هرتزل هیچ كه‌س نه‌یگوتوه‌، فه‌له‌ستین خاكی جوله‌كانه‌ ،به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ر له‌فه‌له‌ستین چه‌ند شوێنێكی تر پێشنیار كرا بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌ی له‌سه‌ر دابمه‌زرێ وه‌كو كۆنگو قبرص به‌رازیل مۆزه‌مبیق و زۆر شوینی تر، بۆیه‌ به‌درێژایی مێژوی جوله‌كه‌ باسی فه‌له‌ستین نه‌كراوه‌ وه‌كو خاكی پیرۆزی جوله‌كه‌ تا هاتنی تیودۆر هرتزل كه‌له‌ساڵی 1860 له‌دایك بووه‌ و له‌ساڵی 1904 مردوه‌. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ فه‌له‌ستین خاكی جوله‌كه‌یه‌ ئه‌وه‌ شاره‌زایی مێژوو نیه‌و كه‌وتۆته‌ ژێر كاریگه‌ری بیرو بۆ چونه‌كانی هیرتزل ی.
دووه‌م: هه‌ر له‌كاتی دروست بونی قه‌واره‌ی ئیسرائیل ڕێكخراو كه‌سایه‌تی ئاینی و فیكریێكی زۆری جوله‌كه‌ له‌گه‌ڵ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌ نه‌بوون پێیان ئه‌وان ده‌یان گوت به‌ڵی ده‌مانه‌وه‌ێ جوله‌كه‌ مافه‌كانی پارێزراو بێ به‌ڵام ده‌وڵه‌تمان ناوێ بۆنمونه‌ كه‌سێكی وه‌كو اسرائیل شاحاك بیرمه‌ندی جوله‌كه‌ خاوه‌ن ده‌یان كتێبه‌ له‌و بواره‌وه‌.
سێیه‌م: ئه‌و جوله‌كانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل نینه‌ ده‌ڵێن گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ستراتیژی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك له‌ نێو جه‌رگه‌ی دوژمنه‌كانت دامه‌زرێنێ هه‌ر چی جوله‌كه‌ی دونیاش هه‌یه‌ له‌و ێ كۆی بكه‌یته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ناوبردنیان ئاسان بێ بۆیه‌ ئه‌ گه‌ر ده‌وڵه‌تیش داده‌مه‌زرێنن نه‌ده‌بوو له‌و خاكه‌و له‌و شوێنه‌ بێ .
چواره‌م : ئه‌وه‌ی هاوكێشه‌كه‌ی گۆڕی موشه‌كه‌كانی حه‌ماس بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیایه‌ نه‌ك ئایدیۆلۆژیا، فیكر و عه‌قیده‌ ئه‌گه‌ر چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیای له‌گه‌ڵ نه‌بێ ناتوانێ كیانی خۆی بپارێزێ، جوله‌كه‌كان هاتون بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بژین ، فه‌له‌ستینیه‌كانیش له‌وێ ماونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌ وه‌ی بمرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو مافێكیان زه‌وت كراوه‌، خوای گه‌وره‌ش ده‌رباره‌ی ئه‌هلی كیتاب ده‌فه‌رمێ (ولتجدنهم أحرص الناس على حياة) دوو جیاوازی زۆر گه‌وره‌ فه‌له‌ستینیه‌كان مردنیان به‌قه‌د خۆشه‌ویستی جوله‌كه‌كان بۆ ژیان ده‌وێ، ئه‌و بابه‌تانه‌ و چه‌ند خاڵیێكی تریش لێره‌ باس كراوه‌ .
كۆتا خاڵ .... كه‌ لام زۆر گرنگه‌ حه‌ماس به‌ موشه‌كه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو ئیسرائیلی هێنایه‌ سه‌ر مێزی گفت و گۆ به‌ته‌كنه‌لۆژیا كیانی خۆیان ده‌پارێزن ئایا ئه‌گه‌ر كوردستان به‌كه‌وێته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك گه‌نجی هێشتوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بونی كوردستان بپارێزێ ؟ ئینتمان بۆ نیشتمان و كوردایه‌تی ماوه‌ ؟ یان ته‌نها عه‌قیده‌یه‌ بون و كیانت ده‌پارێزێ ؟

Комментарии

Информация по комментариям в разработке