Bahari Sardasht گۆرانی بەهاری سەردەشت

Описание к видео Bahari Sardasht گۆرانی بەهاری سەردەشت

گۆرانی بەهاری سەردەشت
بە دەنگی ئەحمەد ئیسلامی
شێعر مامۆستا عەبدولخالەق نەقیب
ئامادەکردن و ژێرنووسی تێکست
حەمەڕەسووڵ کەریمی
ماڵپەری گیاڕەنگ
www.giareng.com


بەهاری سەردەشت
سەردەشت بەهارت گەلێک شیرینە
خاکت گەوهەرت، چیات ڕەنگینە
داوێنی سەوز و سووری شاخەکەت
هەزاران دڵی کردۆتە حەیران
بەهاری سەردەشت لە کوردستانا
نییە بە وێنەی لە گشت جیهانا

دیمەنی جوانی بێورانی سەردەشت
چاو ئەندازێکە لە باخچەی بەهەشت
دووکانان خۆشە بە سەرچاوەکەی
سرنج ڕاکێشە ئاوە ساردەکەی
بەهاری سەردەشت لە کوردستانا
نییە بە وێنەی لە گشت جیهانا

کڵپەی ئاگر و قوڵپەی کانیانی
قاسپەی کەوانی لووتکەی شاخانی
شمشاڵی شوان و باڕەی مەڕانی
هاتووچۆ و خرمەی شەنگە بێریانی
بەهاری سەردەشت لە کوردستانا
نییە بە وێنەی لە گشت جیهانا

دەنگی جووتیاری خاوێن و دڵپاک
شادی هێنەرە بۆ دڵی غەمناک
کێوی زمزیران بەرز و گەردنکەش
دار و دەوەنی گرتۆتە باوەش
بەهاری سەردەشت لە کوردستانا
نییە بە وێنەی لە گشت جیهانا

سەردەشت بەهارت گەلێک شیرینە
خاکت گەوهەرت، چیات ڕەنگینە
داوێنی سەوز و سووری شاخەکەت
هەزاران دڵی کردۆتە حەیران
بەهاری سەردەشت لە کوردستانا
نییە بە وێنەی لە گشت جیهانا

ئەم گۆرانی‌یە پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانەی کە خەمیان خەمی خاک و نیشتمانە، ژیانیان تەرخانی ئاوەدانی نیشتمان کردووە و بۆ ئاوەدانی و سەوز ڕاگرتنی ژینگە خزمەت دەکەن.
پێشکەش بە ئەویندارانی ڕێگای ئازادی و سەربەستی کوردستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و شاری سەردەشت بە تایبەتی
ئامادە کردنی حەمەڕەسووڵ کەریمی

Комментарии

Информация по комментариям в разработке