Dr Aras - دکتۆر ئاراس - هۆکارە زانستییەکانی رەپنەبوونی چووک

Описание к видео Dr Aras - دکتۆر ئاراس - هۆکارە زانستییەکانی رەپنەبوونی چووک

دکتۆر رەنج بیلال، پسپۆڕی نەشتەرگەریی میزەڕۆ و نەزۆکی دەریدەخات، ناڕێکیی لە هۆرمۆنەکان بە هۆکارێکی رەپنەبوونی چووک دادەنێت و دەڵێت: ''لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، رێژەی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن کەمدەبێتەوە و هۆڕمۆنی شیردان 'پرۆلاکتین'یش زیاددەکات کە راستەوخۆ کار لەسەر رەپبوونی چووک دەکەن.''
پسپۆڕەکەی میزەڕۆ گوتی، لەگەڵ بەساڵاچوون گرفتی رەپنەبوونی چووک زیاددەکات، بەجۆرێک 52٪ـی پیاوانی سەروو 40 ساڵان گرفتی رەپنەبوونی چووکیان هەیە، تەنانەت ئەوەش باسدەکات کە 10٪ـی پیاوانی خوار 40 ساڵان گرفتی رەپنەبوونی چووکیان هەیە.
دکتۆر رەنج ئاماژە بە چەند هۆکارێکی دیکەی باو دەکات بۆ رەپنەبوونی چووک وەکو 'ناڕێکیی دەروونی، خراپی شێوازی ژیان، خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرە و نێرگەلە، قەڵەوی و بەرزبوونەوەی شەکری خوێن'.
دکتۆر رەنج پەیوەندیی جگەرە، نێرگەلە و کحول بە رەپنەبوونی چووکەوە رووندەکاتەوە و دەڵێت: ''جگەرە، نێرگەلە و کحول لوولەخوێنەکانی چووک تەسکدەکەنەوە، بەمەش خوێنێکی کەم بۆ چووک دەچێت''، هەروەها رایدەگەیێنێت، کاریگەرییە لاوەکییە مەترسیدارەکانیان لە ماوەی درێژخایەندا دەردەکەون.''
بەشێکی قسەکانی دکتۆر رەنج تایبەت بوو بە پڕۆسەی سێکس و گوتی، سێکسی تەندروست چەندین سوودی تەندروستی دەبێت و سەیرکردنی وێنە و ڤیدیۆی سێکسی بە نەرێنیی کار لە توانای سێکس دەکەن.
سەبارەت بە بەکارهێنانی دەرزیی هۆرمۆنەکان لەلایەن ئەوانەی راهێنانی لەشجوانی دەکەن پسپۆڕەکە هۆشداری دەدات، بەکارهێنانی هۆرمۆنەکان لە داهاتوودا هۆکارە بۆ رەپنەبوونی چووک، چونکە توانای بەرهەمهێنانی هۆرمۆن لە لایەن گونەکانەوە کەمدەکاتەوە و دواجار بە نەزۆکی کۆتاییدێت
''قەڵەوەکان زۆرتر تووشی گرفتی رەپنەبوونی چووک دەبن''، پسپۆڕەکە روونی دەکاتەوە، کەسانی قەڵەو زیاتر تووشی کەمیی تێستۆستیڕۆن و لاوازیی سێکسی دەبن
لە بارەی رێگەکانی پێشگیریکردن لە رەپنەبوونی چووک، پسپۆڕەکە رێگەکانی وەکو 'کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن، کێشڕێکی، وەرزشکردن و خواردنی خۆراکی تەندروست' بە مەرجی سەرەکیی بۆ پێشگیریکردن لە رەپنەبوونی چووک دادەنێت.
لە کۆتاییدا دکتۆر رەنج وەکو پسپۆڕی میزەڕۆ و نەزۆکی رایدەگەیێنێت، رەپنەبوونی چووک چارەسەری هەیە و یەکێک لە رێگە نوێیەکانی چارەسەریش بریتییە لە نەشتەرگەری، هەروەها ئومێدێکیش بە پیاوان دەدات و دەڵێت: ''پیاو تاوەکو تەمەنی 70 ساڵی توانای رەپبوونی چووکی هەیە.''

Комментарии

Информация по комментариям в разработке