باوەڕنما - ببینە چەند تەلەفۆنی بۆ دێت؟

Описание к видео باوەڕنما - ببینە چەند تەلەفۆنی بۆ دێت؟

چۆنییەتی بەکارهێنانی مۆبایل

9:00
د. محەممەد خانی: خاوەن مۆبایل کەسایەتی خۆی خستووەتە مۆبایلەکەیەوە
25:00
جاسم کەلاری: کەسێک لە ماوەی دوو کاژێردا 113 جارتەلەفۆنی بۆ کردبووم
41:00
د. مورشید خەزنەوی: دڵگران مەبە کاتێک کەسێک دوای سێ جار وەڵامی تەلەفۆنت نەداتەوە



چۆنییەتی بەکارهێنانی مۆبایل مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
چۆنییەتی بەکارهێنانی مۆبایل

سەرەتا دکتۆر محەممەد خانی روونیکردەوە، گرنگترین خاڵ لە ژیانی مرۆڤ پەیوەندی گرتنە و دەڵێت "پەیوەندیکردن گرنگ نییە، بابەتی پەیوەندی کردنەکە گرنگە، ئینجا دەبێت لەکاتی قسەکردن بە مۆبایل بە دەنگی نزمەوە قسە بکەین". دکتۆر محەممەد خانی گوتیشی" مۆبایل شتێکی کەسییە و خاوەن مۆبایل کەسایەتی خۆی خستووەتە مۆبایلەکەیەوە".

لای خۆیەوە دکتۆر مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، زۆر پەیوەندیکردنی لەسەریەک بۆ کەسێک کارەساتە و دەشڵێت "ئاساییە وەڵامی پەیوەندی کەسێک نەدەیەوە لەکاتێدا میزاجی تەواو نەبێت". دکتۆر مورشید خەزنەوی کە ماوەی 18 ساڵە لە نەرویج دەژیت و نموونە بەو وڵاتە دەهێنتەوە و دەلێت "لە نەرویج دوای کاژێر 9ی شەو نابێت تەلەفۆن بۆ هیچ کەس بکرێت و لە دوای کاژێر 10ی شەویش تەنانەت مردنیش بێت بۆت نییە تێل بۆ کەس بکەی، کەچی لای خۆمان بە نیوەشەو تێلت لەسەر یەکە بۆ دەکەن کە بابەتەکە نە گرنگە و نە پێویستە، بۆیە گرنگە فێری ئیتیکی بەکارهێنانی مۆبایل ببین، هەروەها دڵگران مەبە کاتێک کەسێک دوای سێ جار وەڵامی تەلەفۆنت نەداتەوە".

مامۆستا جاسم کەلاری کە یەکێکە لەو مامۆستا ئایینیانەی زۆرترین نموونەی لایە لەبارەی تەلەفۆنکردنی خەڵک بۆی و دەڵێت "پێویستە شێوازی قسەکردن بە مۆبایل بۆ خەڵک روونبکرێتەوە، هەموو کاتێک کاتی تەلەفۆنکردن نییە، زۆر کەس دوای کاژێر یەکی شەو تەلەفۆنم بۆ دەکەن بۆ بابەتێک کە بابەتەکە نە بە پەلەیە جاری واش هەیە نە گرنگە". مامۆستا جاسم کەلاری چیرۆکێکی خۆی لەگەڵ مۆبایل دەگێڕێتەوە و دەڵێت "دوای ئەوەی زۆر بێزارکرام ناچاربووم شەوانە مۆبایلەکەم بکووژێنمەوە، شەوێک کوژاندمنەوە و لەکاتی نوێژی بەیانی کردمەوە و دەبینیم کەسێک لە ماوەی تەنیا دوو کاژێردا 113 جار تەلەفۆنی بۆ کردووم، کاتێک تەلەفۆنم بۆی کردەوە وەڵامی نەدامەوە". مامۆستا جاسم کەلاری گلەیی لە هەندێک کەس کرد، کە بێزارکەرن بە نامەی دەنگی و گوتی "کەسی وا هەیە 10 نامەی دەنگی لەسەریەک دەنێرێ هەریەکە و 10 خولەکە ئاخر کێ توانای هەیە گوێ لەو هەموو دەنگە بگرێ و کە بەشێکی گوێی لێدەگری بابەتەکە هیچ نییە و شایانەی ئەوە نییەو هەر قسەشی لەسەر بکەی".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке