باوەڕنما - کاریگەریی رابردوو لەسەر ئێستا و داهاتوو

Описание к видео باوەڕنما - کاریگەریی رابردوو لەسەر ئێستا و داهاتوو

33:00
د. محەممەد خەزنەوی: وەک ژیانی پێغەمبەر مەژی، بەڵکو بە هزری ئەو بژی
13:00
جاسم کەلاری: قورسە بڕیاربدەی لە نێوان رابردوو و ئێستا کامیان باشترە
15:00
د. محەممەد خانی: هەرچی کۆن بێت هەڵە نییە

کاریگەریی رابردوو لەسەر ئێستا و داهاتوو مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.

سەرەتا دکتۆر محەممەد خەزنەوی روونیکردەوە گەڕانەوە بۆ رابردوو لایەنی باش و خراپی هەیە و دەڵێت "هەندێکجار پێویستە مرۆڤ بگەڕێتەوە بۆ رابردوو و هەندێک دابونەریتی کۆنیشمان هەن پێویستە فڕێیان بدەین". هەروەها دەڵێت "کەسایەتی ئایینی هەیە داوادەکات خەڵک لە رابردوودا بژی، تەنانەت نابێت وەکو ژیانی پێغەمبەر بژین، بەڵکو بە هزری ئەو بژین". د. محەممەد خەزنەوی ئاماژەی بەوەکرد پێویستە نەوەی ئێستا و رابردوو یەکدی قبووڵ بکەن، هەروەها بەشێک لە شانازییەکانی هەموو مرۆڤێک رابردوویەتی.

لای خۆیەوە مامۆستا جاسم کەلاری گوتی "قورسە بڕیاربدەی لە نێوان رابردوو و ئێستا کامیان باشترە، چونکە هەردووکیان پێکەوە گرێدراون، بۆ نموونە بۆ پەند وەرگرتن و دووبارەنەبوونەوەی هەڵەکان پێویستە بگەڕێینەوە رابردوو، جگە لەمەش یادگارییەکانی مرۆڤیش هەمووی لە رابردوون، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە ژیان بەبێ رابردوو نابێت، هەروەها دەبێت مرۆڤ هیوای هەبێت، چونکە هیوا واتە ژیانی داهاتوو".

دکتۆر محەممەد خانیش لەو بارەیەوە گوتی "هەرچی کۆن بێت هەڵە نییە و لابردنیشی هەڵەیە، مرۆڤ هەموو یادگارییەکانی بریتین لە رابردووەکەی، بەڵام کە رابردوو لەدەست دەرچووە و خەمۆکی دروست دەکات، پێشتر زانایان شیکردنەوەیان کردووە بۆ ئەوەی بگەن بە ئەنجامێک ئایا رابردوو باشترە یان داهاتوو، بەڵام کەسیان نەزانی کامیان باشترە".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке