باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ جنێودان و سووکایەتی

Описание к видео باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ جنێودان و سووکایەتی

3:00
د. خەزنەوی: %80 هەڵەی ئەوانەیە کە سەیری لایڤی جنێودەرەکان دەکەن
9:00
جاسم کەلاری: حەزت لە لایڤێک نەبوو مەچۆ ناوی و جنێو مەدە
17:00
د. خانی: زۆرینەی چەپڵەلێدەر نەزانن و نازانن چەپڵە بۆچی لێدەدەن

تێڕوانینی ئیسلام بۆ جنێودان و سووکایەتی مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
سەرەتا دکتۆر مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، ئەگەر تەماشاڤانان نەبن کەسانی جنێودەریش لە سۆشیاڵ میدیا نابن، گوتی"%80 هەڵەی ئەوانەن کە سەیری لایڤی جنێودەرەکان دەکەن و جنێوفرۆشەکان بزانن کەس سەیریان ناکات لایڤ ناکەنەوە".
د. مورشید خەزنەوی ئاماژەی بەوەکرد تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کێشەی زۆریان دروستکردووە، بەتایبەتی لایڤەکان جنێو و بوختانێکی زۆریان تێدادەکرێت، ئەمەش گوناهێکی گەورەیە، چونکە زیانگەیاندن بە خەڵک و بە کەسایەتییان تاوانێکی زۆر گەورەیە.
لای خۆیەوە مامۆستا جاسم کەلاری لەو بارەیەوە گوتی"شەڕەجنێوی نێو سۆشیاڵ میدیا بەس لەناو کورد نییە و لەنێو هەموو نەتەوەکانی دیکەدا هەیە، کاتێک حەزت لە لایڤێک نەبوو مەچۆ ناوی و جنێو مەدە". جاسم کەلاری داوایکرد کە لایەنی پەیوەندیدار بیر لەوە بکەنەوە یاسای رووبەڕووبوونەوەی جنێودەرەکان دەربکەن و دیاردەکە سنوورداربکەن. جاسم کەلاری گوتیشی" بوونی مەلا و بانگخواز لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێویستە".
دکتۆر محەممەد خانی روونیکردەوە، هەمیشە %95ی تاکەکانی کۆمەڵگە کەسانی ئاسایین، واتە تەنیا %5 کەسانی ئاسایی نین و گوتی "هاندانی ئەو کەسانەی جنێو و قسەی نەشیاو دەکەن لەلایەن ئەو %95ی کەسانی ئاسایی ئەوانیان گەورەکردووە و چەپڵەیان بۆ لێدەدەن، لەکاتێکدا زۆرینەی چەپڵەلێدەر نەزانن و ناشزانن چەپڵە بۆچی لێدەدەن، هەروەها نابێت مرۆڤ بە چەپڵە هەڵبخەڵەتێت و ئێستا چەپڵەلێدان بووەتە لایک و کۆمێنت".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке