باوەڕنما - ئالوودەبوون لە روانگەی ئیسلامەوە

Описание к видео باوەڕنما - ئالوودەبوون لە روانگەی ئیسلامەوە

تێڕوانینی ئیسلام بۆ ئالوودەبوون
28:00
د. خەزنەوی: هۆڵەندا سەرچاوەی هەناردەی ماددەی هۆشبەرە بۆ وڵاتانی ئەوروپا
35:00
د. محەممەد خانی: هیچ کات تووشبووی ماددەی هۆشبەر بە درۆزن و بێڕەوشت مەزانن
19:00
جاسم کەلاری: هۆگربوون و خۆشویستنی شت سنووری هەیە

ئالوودەبوون لە روانگەی ئیسلامەوە مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
سەرەتا د. محەممەد خانی روونیکردەوە کە هەموو ئالوودەبوونێک خراپ نییە، ئێستا مرۆڤایەتی بە گشتی ئالوودەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، بەڵام هێشتا ئالوودەبووەکان زۆرترینی کۆمەڵگە نین و گوتی "ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر نەخۆشن، پێویستییان بە چارەسەرە، ئەوان تاوانبار نین، بەڵکو فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر تاوانبارن".
د. محەممەد خانی ئاماژەی بەوەکرد، تووشبووی ماددەی هۆشبەر زۆر بە قورسی چاکدەبێتەوە، لە چوار جۆری نەخۆش تەنیا هیوای چاکبوونەوە بۆ ئەوانەیە کە خۆیان بە ویستی خۆیان سەردانی پزیشک دەکەن، ئەوانیش بە رێژە چاکدەبنەوە، بۆ نموونە ئێران بەو هەموو توانایەی خۆیەوە تاوەکو ئێستا رێژەی چارەسەرکردنی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەری لە %10 تێپنەپەڕاندووە.
د. محەممەد خانی گوتیشی" تکایە لە هیچ کات و شوێنێکدا و بەهیچ شێوەیەک تووشبووی ماددەی هۆشبەر بە درۆزن و بێڕەوشت مەزانن، چونکە ماددەی هۆشبەر قێزەونە نەک بەکارهێنەر".
لای خۆیەوە مامۆستا جاسم کەلاری گوتی "هۆکاری ئالوودەبوون بەختەوەرییە، بۆیە ناکرێ مرۆڤ بێ ئەندازە هۆگری شتێک بێت، چونکە هۆگربوون و خۆشویستنی شت سنووری هەیە، هەرکاتێک ئەو سنوورانە تێپەڕێندران، ئالوودە دەبێت".
د. مورشید خەزنەوی پێیوایە دوژمنانی کورد هۆکارێکی سەرەکیین لە تووشکردنی رۆڵەکانی کورد بە ماددەی هۆشبەر، گوتیشی "لە رۆژئاوای کوردستان مەترسیی ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر زۆر بەرزە". د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، کەسێک ماددەی هۆشبەر بۆ تاقیکردنەوە بەکاربهێنێت گوناهبارە. بە بڕوای د. خەزنەوی، هۆڵەندا سەرچاوەی هەناردەی ماددەی هۆشبەرە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
د.مورشید خەزنەوی گلەیی لە مامۆستایانی ئایینی کرد کە وەکو پێویست گرنگی بەو بابەتە نادەن و باسی چارەسەرییەکەی ناکەن و هەروەها گوتیشی "مامۆستایانی ئایینی وەکو گوناهبار سەیری تووشبووانی ماددەی هۆشبەر دەکەن، نەک وەکو نەخۆش".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке