Pencemor-Şêx Seîd Pîran-پەنجەمۆر-نێوەڕۆکی گفتوگۆیەکی نێوان مەلا مستەفا بارزانی و شێخ سەعیدی پیران-1

Описание к видео Pencemor-Şêx Seîd Pîran-پەنجەمۆر-نێوەڕۆکی گفتوگۆیەکی نێوان مەلا مستەفا بارزانی و شێخ سەعیدی پیران-1

نەوەیەکی شێخ سەعیدی پیران بۆیەکەمجار باسی گفتوگۆیەکی نێوان مەلا مستەفا و شێخ سەعید دەکات. شێخ سەعید چی بە مەلا مستەفا گوتووە؟

ژمارەیەکی زۆر لێکۆڵینەوە، کتێب و گوتار لەسەر شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران کە لە ساڵی 1925 هەڵگیرسا، لەلایەن مێژوونووسانی کورد و بیانییەوە نووسراون. تورکەکانیش لەلایەن خۆیانەوە هەوڵیانداوە لە گرنگی سەرهەڵدانەکە کەمبکەنەوە. بۆ ئەوەی بزانین نەوەکانی شێخ سەعید لەسەر شۆڕشەکە و کەسایەتی شێخ سەعیدی باپیریان چی دەڵێن و زانیاریی چییان لایە، وەکو بەرنامەی پەنجەمۆر میوانداریی شێخ عەبدولیللا فرات نەوەی شێخ سەعیدمان کرد و دواندمان.

شێخ عەبدولیللا فرات کە بۆ خۆی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا بووە و لەنزیکەوە لەناو رووداوەکاندا ژیاوە، بیرەوەری لەگەڵ کەسایەتییەکانی نێو بنەماڵەکەی و مەلا سەعیدی نوورەسی هەیە، پەردەی لەسەر هەندێک لە رووداوەکان هەڵدایەوە و بەوردی باسی مێژووی بنەماڵەکەیانی بۆ کردین.

پەیوەندی و خزمایەتی بنەماڵەی شێخ سەعید و شێخ مەحموودی حەفید لە کوێوە سەردەردەهێنێت، پەیوەندی بنەماڵەکەیان و بارزانییەکان چۆن بووە؟ ئایا شۆڕشی شێخ سەعید بۆ مافەکانی کورد هەڵگیرساوە یان بۆ زیندووکردنەوەی خەلافەتی عوسمانی؟

هەڵوێستی شێخ و مەلا و سەرۆک خێڵەکانی کورد بە تایبەتی سەید رەزا دەربارەی شۆڕشی شێخ سەعید چی بووە؟

بۆچی شێخ سەعید زۆر نیگەرانی رەوشی کەرکووک بووە و چی بە شێخ مەحموود گوتووە سەبارەت بە کەرکووک؟

ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەیوەندیی لەگەڵ بنەماڵەی شێخ سەعید و شۆڕشەکەی لە پەنجەمۆردا شایەتییان لەسەر دەدرێت.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке