Dr Aras- Bikaranîna kurmên zîro di bijîşkî de | دکتۆر ئاراس- بەکارهێنانی کرم لە چارەسەری پزیشکی

Описание к видео Dr Aras- Bikaranîna kurmên zîro di bijîşkî de | دکتۆر ئاراس- بەکارهێنانی کرم لە چارەسەری پزیشکی

بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراس لە چەند مژارێکی تەندروستیی گرنگ پێکهاتبوو، سوود و بەکارهێنانەکانی کرمی زەروو هەروەها پێکهاتە خۆراکییەکانی ئاردی سپی 'سفر' باسکران.

شارەزایەکی بەکارهێنانی کرمی زەروو دەڵێت: ''زیاتر لە 700 جۆر کرمی زەروو دۆزراونەتەوە، بەڵام 15 جۆریان لە بواری پزیشکیدا سوودیان هەیە، چونکە لیکەکەی دەوڵەمەندە بە هەندێک مادەی کیمیایی و دەیانڕژێنێتە نێو پێست".

دکتۆر ئیسماعیل فەقێ، پسپۆڕی نەشتەرگەریی جوانکاری لەبارەی سوودەکانی کرمی زەروو لەبوارەکەیدا دەڵێت: لەدێر زەمانەوە کرمەکە لەبواری جوانکاری و رێککاریدا بەکارهاتووە و کۆمەڵێک مادە لە لیکەکەیدا هەن کە کارەکانی رێککاری و چاندنەوەی پەنجەکان ئاسان دەکەن.

لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا زیانەکانی ئاردی سپی ''سفر'' باسکران و پسپۆڕێکی خۆراک دەڵێت: کۆمەڵێک مادەی کیمیایی تێکەڵی ئاردەکە دەکرێن کە مەترسیدارن و تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاددەکەن، هەروەها دەشڵێت: زۆربەی پێکهاتە بەسوودەکانی نێو ئاردەکە لێکراونەتەوە و ڤیتامین، کانزا و ریشاڵەکانی تێدانییە.

دکتۆر پرووشە شوان، پسپۆڕی خۆراک روونیدەکاتەوە، بەهۆی بوونی مادەی کیمیایی وەکو ئەلۆکسان لەنێو ئاردی سفردا، خانەکانی پەنکریاس تێکدەشکێنێت و سەرئەنجام کەسەکە تووشی شەکرە دەکات.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке