باوەڕنما - نەریتەکانی پرسە لە ئیسلام دا

Описание к видео باوەڕنما - نەریتەکانی پرسە لە ئیسلام دا

9:00
د. مورشید خەزنەوی: دانیشتن بۆ گێڕانی پرسە هیچ بنەمایەکی ئایینی نییە
13:00
جاسم کەلاری: وەرگرتنی پارە بەرامبەر قورئان خوێندن لە پرسە حەرامە
35:00
د. مورشید خەزنەوی: کەسوکاری مردوو پرسە لەبەر خۆی دادەنێت نەک مردووەکە

نەریتەکانی پرسە لە ئیسلامدا

نەریتەکانی پرسە لە ئیسلامدا مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.

مامۆستا جاسم کەلاری روونیکردەوە پرسە و سەرەخۆشیکردن لە ئیسلامدا هەیە، گوتی" لەسەر دەمەی پیغمبەر (د.خ پێغەمبەر سەرەخۆشی لە وکەسانە کردووە کە کەسێکیان لەدەستداوە)" و دەشڵێت" باش نییە کەسێک وەسیەت بکات دوای مردنی پرسەی بۆ دانەنرێت".

ئەوەی ئێستا هەیە زێدەڕۆیی تێدا دەکرێت، بۆ نموونە
مامۆستا جاسم کەلاری ئاماژەی بەوەکرد ئێستا زێدەڕۆیی زۆر لە پرسە گێڕان و تەنانەت ناشتن و گۆرستانیش هەیە و دەڵێت" نابێت گۆڕ هێمای دەوڵەمەندی تێدا بێت، ئەگەر جیاوازکرایەوە لە گۆرەکانی دیکە ئەوا نەهی لێدەکرێت، لەکاتێکدا ئەو حاڵەتانە زۆر زۆرن، هەروەها لەکاتی پرسە گێراندا کەسێک دەهێندرێت بە پارەیەکی زۆرەوە قورئان دەخوێنێت، ئەمە حەڕامە.

د. مورشید خەزنەوی وردتر باسی بابەتەکەی کرد و رایگەیاند، ئێستا 50٪ی بابەتی پرسە لە ناو کورد ئایینی و خواپەرستییە و 50کەی دیکە مەکرووه و حەرامە، گوتی"لەسەردەمی پێغەمبەر (د.خ) پرسە لەسەر گۆڕستان بوو، دوای ئەوەی گۆڕستان جێدەهێلدرا، ئیتر شتێک نەبوو بەناوی پرسە، ئەوەی ئێستا هەیە بۆ گێڕانی پرسە هیچ بنەمایەکی ئایینی نییە، بۆیە ئێمە نەریتی پرسە وەک کولتوور وەردەگرین نەک ئایین، لەکاتێکدا خەرجییەکی زۆر دەکرێت و هەموو خەرجییەکانی پرسە یان حەرامن یان مەکرووهن".
د. مورشید خەزنەوی گوتیشی" کەسوکاری مردوو پرسە لەبەر خۆی دادەنێت نەک مردووەکە" دەشلێت" وەسیەتی کەسێک جێبەجێ مەکە ئەگەر داوای کردبێت پرسەی بۆ دانەندرێت".

د. محەممەد خانی روونیکردەوە، گێڕانی پرسە کولتوورە و ئەوەی ئیستا دەکرێت زێدەڕۆیی زۆری تێدای و گوتی" پێویستە پرسە بخرێتەوە شوێنی خۆی، پرسەگیران نە واجبە و نە ئەرکە و تا ئێستا هیچ کەس بە نەگێرانی پرسە ئابڕووی نەچووەو ناچێت".

د. محەممەد خانی روونیکردەوە، خەڵک لە کاتی پرسەدا بۆ مردوو ناگرین، بەڵکو بۆ خۆیان دەگرین، چونکە هەست دەکەن شتێکیان لەدەستداوە کە سوودی خۆیان هەبووەو ئیتر کەس ئەو سوودەیان بۆ پڕناکاتەوە ، کەواتە شینەکە بۆ سوودەکەیە نەک مردووەکە.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке