باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام لەبارەی چاوپیسی

Описание к видео باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام لەبارەی چاوپیسی

3:00
جاسم کەلاری: زانایانی ئیسلام ناکۆکن لەسەر هەبوونی چاوپیسی
12:00
د. مورشید خەزنەوی: خودا دەسەڵاتەکانی خۆی ناداتە کەسێک بۆ چاوپیسی بەکاریبهێنێت
16:00
د. محەممەد خانی: باوەڕ بە چیرۆکێک بکەی بەو چیرۆکە دەڕۆی

تێڕوانینی ئیسلام لەبارەی چاوپیسی
تێڕوانینی ئیسلام لەبارەی چاوپیسی مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.

سەرەتا مامۆستا جاسم کەلاری روونیکردەوە، زانایانی ئیسلام ناکۆکن لەسەر هەبوونی چاوپیسی، هەیە دەڵێت هەیە و هەشە دەڵێت نییە، گوتیش"هەردوولا کۆکن لەسەر ئەوەی کە بەهۆی خۆنواندن و خۆدەرخستنی کەسێک کە خوای گەورە شتێکی باشی پێدابێت و بەرامبەر هەژاران کە رێگەپێدراو نییە، خوای گەورە سزای ئەو کەسە بدات".

جاسم کەلاری خەڵکی زۆر هەن کە شتێکیان نییە و زۆر پیویستییانە هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ چاوپیسی و دەڵێت" زۆر کەس هەن بۆ خۆدەربازکردن لە کێشەیەک دەڵێ چاو لێیداوم، یاخود ژن هەیە دەڵێ بەهۆی چاوەوە شووم نەکردووە".

دکتۆر مورشید خەزنەوی کە زەڕەیەک باوەڕی بە چاوپیسی نەبوو و رایگەیاند، زۆر مامۆستای ئایینی هەن پشتگیری لە بوونی چاوپیسی دەکەن و بەشێکیان بازرگانی پێوەدەکەن و گوتی"ناکرێت خودای گەورە دەسەڵاتی خۆی بداتە بەندەیەکی ئەو بەندەیەش لە رێگەی چاوپیسییەوە بەرامبەر کەسێکی بێتاوان تاقیبکاتەوە، ئەمە ئەسڵ و ئەساسی نییە، بۆیە دەڵێم شتێک نییە بەناوی تیشک و لێزەری چاوپیسی".

دکتۆر مورشید خەزنەوی روونیکردەوە کە بازاڕی چاوپیسی لەنێو دیاسپۆرای کوردی لە ئەوروپا گەرمە و بەناو مامۆستای ئایینی و شێخ هەن لە پارچەکانی کوردستانەوە دێننە ئەوروپا و بە حیساب چاوپیسی لەسەر خەڵک لادەدەن و بازرگانی پێوەدەکەن.

لای خۆیەوە دکتۆر محەممەد خانی لەو بارەیەوەگوتی" جاوپیسی بەشکە لە خورافات، کەسێک باوەڕ بە چیرۆکێک بکات بەو چیرۆکە دەڕوات، بۆیە باوەڕکردن بە بوونی چاوپیسی دواکەوتنە و کۆمەڵگەیەک باوەڕی بە چاوپیسی بێت پێش ناکەوێت" دەشڵێت"باوەڕێک دروست بێت هەڵەش بێت کاریگەریی دەبێت".
دکتۆر خانی ئاماژەی بەوەکرد، بەشێک لە وڵاتانی ناموسڵمان تەنانەت لە ئەوروپا باوەڕیان بە چاوپیسی هەیە
دکتۆر محەممەد خانی گوتیشی" قورسە کۆمەڵگەیەک واز لە بڕوابوون بە چاوپیسی بێنێت".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке