Поездка в деревни Курдистана осенью

Описание к видео Поездка в деревни Курдистана осенью

ڕۆژی هەینی کەلوپەلەکانم خڕ کردەوە و سواری ماتۆڕێ بووم و لە پیرانشارەوە وەڕێ کەوتم بەرەو ڕێگای سەردەشت لەسەر ڕێگای سەرەکی لەکن گوندی ئاوخواردەی ڕامگرت و وێنە و ڤیدیۆیی زۆر جوانم لە گوندی ئاوخواردە تۆمار کرد دواکانەش درێژەم بە گەشتەکەمدا و لە کن گوندی ترکەشی لامدا و بەرەو گوندی هەنگەوێ ڕۆیشتم پێش وەی کە بگەم بە گوندی هەنگەوێ لەسەر پردی هەنگەوێ ڕامگرت و لەو کانیاوەی کە لەوێ بوو ئاوم خواردەوە و وێنە و ڤیدیۆی پردی هەنگەوێشم تۆمار کرد و دوای وی درێژەم بە گەشتەکەمدا و لە گوندەکانی هەنگەوێ و شەختان و باستامبەگ تێ پەڕیم و کە گەیشتمە گوندی بازەرگان دەگەڵ کەسێکی خەڵکی گوندی شەکراوێ قسەم کرد و سەبارەت بەو ناوچەیە دووام و زانیاری بەسوودم لێ وەرگرت

دوای گوندی بازەرگان کە ڤیدیۆی زۆر جوانم لێ تۆمار کرد کابرایەکم دیت بە بەرپاڵی شاخیەوە کە بە تەرەکتۆرێ خەریکی کێڵانی زەوییەکەی بوو و زەوی و زارەکەی خۆش دەکرد بە دڕۆنێ ڤیدیۆم لەویش گرت و دیمەنێکی زۆر جوانی خوڵقاند دوای ئەوەی سواری ماتۆڕێ بووم و بەو ڕێگایەی دا کە ئیسفاڵت نەبوو درێژەم بە گەشتەکەمدا

ئەوەندە ڕۆیشتم کە گەیشتمە گوندێکی زۆر زۆر بچووک کە لە چەندین ماڵ پێک هاتبوو ئەو گوندە لە سەر گووگڵ و لە سەر نەخشەکان نێوی نەنووسرابوو ئەو کەسانەی کە بەوێدا دەگوزەران پرسیارم لێ کردن کە نێوی ئەو گوندەی چییە ئەوانیش وەڵامیان دامەوە کە نێوی ئەو گوندەی سەڵۆسە هەر لە گوندی سەڵۆس پارۆیەکم نان خوارد و چەند دەنکێک شیلانم کە لێ کردبووە، خواردن و زۆر تامەکی خۆشیان هەبوو دوای وی هەر لە تەنیشت گوندی سەڵۆس دوو پیاوی بە تەمەنم دیتن کە خەریکی ئیشوکاری خۆیان بوون یەکیان لە بەر مەڕ و بزن و شتی بوو یەکیشیان خەریکی کاری کەشاوەرزی بوو چووم و سڵاو و چاوخۆشیم لەگەڵ کردن و ئیجازەی ڤیدیۆ گرتنم لێ خواستن ئەوانیش بەو پەڕی دڵخۆشیەوە کوتیان زۆرمان پێ خۆشە ئیدی منیش ڤیدیۆکەم ڕاگرت و تووشی قسان بووم لەگەڵیان و سەبارەت بە ناوچەی سەڵۆس و وەرمیشان و ئەوانە پرسیارم لێکردن و بیرەوەرەکانی کۆنیان بۆ باس کردم و باسی خۆیان کرد و وە زۆر زۆر زانیاری بە سوودیان پێکوتم دوای چاکوچۆنی زۆر لەگەڵ وان خواحافیزیم لێکردن و بەرەوئاوایی ئاڵاوان وەڕێ کەوتم دوای گوندی ئاڵاوان گەیشتم بە گوندی سۆستان لە گوندی سۆستانێ دانیشتم و لە بن دارە گەورە بەڕۆکان نانی نیوەڕۆیەم خوارد نانی نیوەڕۆش پەنیری کوردی و گوێز و چا بوو کە بە ڕاستی زۆر زۆر بە تام بوو دوای وچانک و حەسانەوەیەکی باش دیسان وە ڕێگا کەوتم و هەر ئەو ڕێگایەی کە ڕۆیشتبووم تاکوو باستامبەگ گەڕامەوەو لە باستامبەگ بەرەو کرمندار و گردنەڵێن ڕۆیشتم و ڕووم لە سێوی گەدەی کرد پێش وەی کە بگەم بە سێوی گەدەی لامدا دەستی چەپو بەرەو مێشەدەی خوارێ وە ڕێگا کەوتم کە گەیشتمە سەر بستووی گوندی میشەدەی خوارێ سروشت و دیمەنێکی بە ڕاستی دڵڕفێنم دیت و ماتۆڕم ڕاگرت و درۆنەکەم هەڵفڕاند و وێنە و ڤیدیۆی زۆر جوانم لەمیشەدەی خوارێ تۆمار کرد کە بە ڕاستی لە وەرزی پاییزدا بێ وێنە بوون گەڵای دارەکان هەر هەمووی زەرد و ئەو ڕێگایەی کە بە تەنیشت گوندا تێپەڕدەبوو ڕێگای سەرەکی ئەو بەروبەری دارە قەڵەمە بوون و هەر هەموو گەڵایەکانیان زەرد ببو بە ڕاستی زۆر زۆر جوان بوو تەواو ماندووم حەساوە لەوێ ڕابەرەوە گوندەکانی دیکە ڕۆیشتم و چرای بەنزینیشم هەڵببوو لەوەی نیگەران بووم کە بێنزینی ماتۆڕەکەم تەواو بیت و بکوژێمەوەو بەرەو هێوارە بوونیش دە ڕۆیشت و ڕۆژئاوا دەبوو گوندەکان یەک بە دوای یەکدا تێپەڕ دەبوون و منیش بە خێراییەکی زۆرتر بەرەو پیرانشار دەگەڕامەوە گەشتێکی زۆر زۆر تایبەت بوو تا ئەو جێگای توانیم نێوی گوندەکان و ئەو نێوانەی کە لەو ناوچەی هەبوون لە ڤیدیۆکەدا تۆمارم کردن و ئا وێنە و ڤیدیۆی زۆر جوانم لە سروشتی کوردستان تۆمار کرد هیوادارم کە بە دڵی هەر هەموو لایەکتان بیت ئەگەر بە دڵتان بوو ئەگەر زانیتان ئەو ڤیدیۆ بەسوود بوو بۆ دۆست و هاوڕێیانی خۆتانی بنێرن بۆ وەی کە ئێمەش کاناڵەکەمان کاناڵی یوتوبەکەمان گەورەتر بیت و بتوانین کاری باشتر پێشکێش بەو نیشتیمانە جوانەی بکەین

لینکی ڤیدیۆی هەر ئەو ناوچەی سەڵۆس و وەرمیشان و ئاڵاوان و سۆستان وگولەک دە وەرزی بەهاردا👇
   • سەردەشت ، میراوێ ، سۆستان و ئاڵاوان ،...  

Instagram:
www.instagram.com/gzing1

Telegram:
https://t.me/gziing

Комментарии

Информация по комментариям в разработке