Pencemor- (3) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. ئەو وڵاتە ئەفریقییانەی پشتیوانی کوردستانیان دەکرد کامانەن؟

Описание к видео Pencemor- (3) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. ئەو وڵاتە ئەفریقییانەی پشتیوانی کوردستانیان دەکرد کامانەن؟

سیامەند بەننا لە ساڵی 1945 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، بنەماڵەکەیان یەکێک بوون لە بنەماڵە ناودارەکانی شاری کۆیە، سەمەد بەننای باوکی لەسەرەتای دامەزراندنی حیزبی شیوعی عێراقەوە کاری سیاسی کردووە، پاشان لە دامەزرانی حیزبی شۆڕش و پارتی دیموکراتی کورد لە ساڵی 1946 رۆڵی هەبووە. بەهۆی نەفیکردنی سەمەد بەننا و زیندانیکردنی، منداڵەکانیشی ناچار دەبن بگوازنەوە بۆ بەغدا.


سیامەند بەننا لە بەغدا چووەتە قوتابخانە و پاشان پەیوەندیی بە پارتییەوە دەکات و لەسەرەتای شەستەکاندا دەچێتە لەندەن بۆ خوێندن و دەبێتە ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، چەندینجار سەردانی کوردستان دەکاتەوە و دەبێتە پێشمەرگە. لەدوای ساڵی 1975 جارێکی دیکە پەیوەندیی بە قیادەی موەقەتەوە دەکات و بەرپرسیارێتی جۆراوجۆر وەردەگرێت.


لە دوای راپەڕین و رووخانی رژێمی عێراق دەبێتە باڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا. دوای چەند ساڵێک خانەنشین دەکرێت، ئێستا لە لەندەن دەژی و بەردەوام پەیوەندیی بە سەرکردایەتیی پارتییەوە هەیە.




لە بەشی سێیەمی بەرنامەکەیدا لە پەنجەمۆر باسی ئەم بابەتە مێژوویانە دەکات:


- کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد و کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە سەرەتای شەستەکاندا


- رۆڵی میر کامەران بەدرخان و تۆفیق وەهبی بەگ لە ئەوروپا


- کۆنگرەی خوێندکارانی جیهان لە بەغدا لە ساڵی 1959 و بەشداریی خوێندکارانی کورد


- ئەو وڵاتە ئەفریقییانەی پشتیوانی کوردستانیان دەکرد کامانەن؟


- گۆڤار و بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا


- سامی عەبدولڕەحمان لە نێوان پارتی بوون و شیوعی بووندا


- هەڵوێستی شۆڕشی کورد بەرامبەر بەشداریی سوپای سووریا لەدژی شۆڕشی ئەیلوول


- کاریگەری ناکۆکییە نێوخۆییەکان لەسەر کۆمەڵەی خوێندکاران


- رێکخراوی (کاک) چییە و بۆچی دامەزرا؟




پەنجەمۆر هەموو شەوانی پێنجشەممە، کاژێر 22:00 بەکاتی هەولێر

Комментарии

Информация по комментариям в разработке