Pencemor- (5) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. کۆبوونەوەی عەلی عەسکەری و سەددام و کۆبوونەوەی زاویتە

Описание к видео Pencemor- (5) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. کۆبوونەوەی عەلی عەسکەری و سەددام و کۆبوونەوەی زاویتە

سیامەند بەننا لە ساڵی 1945 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، بنەماڵەکەیان یەکێک بوون لە بنەماڵە ناودارەکانی شاری کۆیە، سەمەد بەننای باوکی لەسەرەتای دامەزراندنی حیزبی شیوعی عێراقەوە کاری سیاسی کردووە، پاشان لە دامەزرانی حیزبی شۆڕش و پارتی دیموکراتی کورد لە ساڵی 1946 رۆڵی هەبووە. بەهۆی نەفیکردنی سەمەد بەننا و زیندانیکردنی، منداڵەکانیشی ناچار دەبن بگوازنەوە بۆ بەغدا.


سیامەند بەننا لە بەغدا چووەتە قوتابخانە و پاشان پەیوەندیی بە پارتییەوە دەکات و لەسەرەتای شەستەکاندا دەچێتە لەندەن بۆ خوێندن و دەبێتە ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، چەندینجار سەردانی کوردستان دەکاتەوە و دەبێتە پێشمەرگە. لەدوای ساڵی 1975 جارێکی دیکە پەیوەندیی بە قیادەی موەقەتەوە دەکات و بەرپرسیارێتی جۆراوجۆر وەردەگرێت.


لە دوای راپەڕین و رووخانی رژێمی عێراق دەبێتە باڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا. دوای چەند ساڵێک خانەنشین دەکرێت، ئێستا لە لەندەن دەژی و بەردەوام پەیوەندیی بە سەرکردایەتیی پارتییەوە هەیە.


لە بەشی پێنجەمی بەرنامەکەدا سیامەند بەننا، دەربارەی چەند بابەتێکی مێژوویی قسە دەکات:

دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداریی لەژێر رابەرایەتیی قیادەی موەققەت دوای ساڵی 1975. ئەو کادرانەی کە ئامادەبوون لە ئەوروپاوە بگەڕێنەوە بۆ کوردستان! باسی شەڕی هەکاری و کۆبوونەوەیەکی سەددام حوسێن و عەلی عەسکەری دەکات. ئەو ئەندامانەی لە کۆنگرەی دەی پارتیدا بۆ لابردنی بیری مارکسییەت گریابوون، کێ بوون؟ باسی کۆبوونەوەیەکی چارەنووسسازی نێوان مام جەلال و نێچیرڤان بارزانی و ئەمریکییەکان لە ساڵی 1991 دەکات کە دەڵێت؛ ئەگەر هەڵوێستێکی نێچیرڤان بارزانی نەبوایە هەرێنی نەفڕێن بەشێوەی ئێستا فراوان نەدەبوو.


ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژووی شایەتیان لەسەر دەدرێت.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке