باوەڕنما - هاوسەرگیری لەنێوان ئایینە جیاوازەکاندا

Описание к видео باوەڕنما - هاوسەرگیری لەنێوان ئایینە جیاوازەکاندا

هاوسەرگیری لەنێوان ئایینە جیاوازەکاندا

25:00
هەڵاڵە محەممەد: ژنان دەبنە قوربانی هاوسەرگیریی نێوان ئایینە جیاوازەکان
30:00
جاسم کەلاری: بنچینەی رەفتار و بیرکردنەوەی خێزان ئایینە
8:00
د. محەممەد خانی: باشترە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوزمان و نەتەوەی خۆمان بکەین
11:00
د. مورشید خەزنەوی: نابێت کوڕ و کچی موسڵمان هاوسەرگیری لەگەڵ کەسانی ناموسڵمان بکەن


هاوسەرگیری لەنێوان ئایینە جیاوازەکاندا مژاری بەرنامەی حەوتەمی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن، هەروەها هەڵاڵە محەممەد ئەڵماس، نووسەر و خاوەنی بڕوانامەی شەرعی.
سەرەتا د. محەممەد خانی روونیکردەوە، کە دروستکردنی خێزان لە نێوان دوو کەس لە دوو نەتەوەی جیاواز یان ئاین و ئایدۆلۆژیای جیاواز لەڕووی مرۆڤایەتییەوە ئاساییە، بەڵام کولتوور و ئاینەکان رێگە نادەن، گوتی" دوای هاوسەرگیریی نێوان دوو کەس لە دوو ئایینی جیاواز کێشە دروستدەبێت، بۆیە باشترە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوزمان و نەتەوەی خۆمان بکەین، لەلایەکی دیکەش ئاینمان وەک ئیسلام رێگە بە هاوسەرگیری نێوان ئاینە جیاوازەکان نادات".

لای خۆیەوە د. مورشید خەزنەوی بەڕاشکاوی گوتی" نابێت کوڕ و کچی موسڵمان هاوسەرگیری لەگەڵ کەسانی ناموسڵمان بکەن، تانانەت نابێت بۆ هاوسەرگیری، زۆری لەکەسێک بکرێت ببێتە موسڵمان". گوتیشی" راستە لە ئەوروپا پشتیوانی لە هاوسەرگیری نێوان ئایینە جیاوازەکان دەکرێت، بەڵام ئەو بیرۆکەیە و حاڵەتە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاسایی نییە".

هەڵاڵە محەممەد ئەڵماس، خاوەنی بڕوانامەی شەرعی لەو بارەیەوە گوتی"ئایین لە خێزاندا ناوەندە، رێگەپێدراو نییە گونجێکی موسڵمان لەگەڵ هەر ئاین و ئاینزایێک هاوسەرگیری بکات، هەرچەندە لە ئایینی ئیسلام رێگە بەوەدراوە پیاوی موسڵمان لەگەڵ کچێکی ئەهلی کیتاب لە مەسحی و جوو هاوسەرگیری بکات، بەڵام ئێستا ئەهلی کیتاب نەماون ئەوانەی ئێستا موشریکن، بۆیە رێپێدراو نییە".
هەڵاڵە محەممەد روونیکردەوە، لەکاتی بوونی هاوسەرگیرییەکی لەو سێوەیە ئەوا تەنیا ژنان دەبنە قوربانی.

مامۆستا جاسم کەلاری باسی ئەوەی کرد کە بنچینەی رەفتار و بیرکردنەوەی خێزانەکان ئایینە، بۆیە ناکرێت پرسی ئایین لە هاوسەرگیرییدا پەراوێز بخرێت، ئەویش لەگەڵ میوانەکانی دیکە کۆک بوو کە نابێت هاوسەرگیری نێوان موسڵمان و هەر ئاینێکی دیکە بکرێت.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке