گفتوگۆی باڵۆن - بەشی سێ؛ عەدنان کەریم لە سیاسەتدا، لایەنگری کامە حیزبە؟

Описание к видео گفتوگۆی باڵۆن - بەشی سێ؛ عەدنان کەریم لە سیاسەتدا، لایەنگری کامە حیزبە؟

عەدنان کەریم – بەشی سێیەم

دوای گەڕانەوەی لە ئەوروپا ‌و دابەزینی لە فڕۆكەخانەی هەولێر، بەئۆتۆمبیل ‏بەرەو سلێمانی بەڕێدەكەوێت، لە قەزای دووكان بە مەبەستی كڕینی چەند ‏ماسییەك دادەبەزێ‌، دوای مامەڵەی كڕین، كابرای ماسی فرۆش بە مەبەست بۆ ‏ماوەیەك دوایدەخات تاوەكو لەلایەن برادەرێكییەوە كامێرەیەكی بەدەست ‏دەگات ‌و پێیدەڵێت "مامۆستا عەدنان وێنەیەك بۆ یادگاری بگرین؟" ‏ئەوەیش بەڵێی بۆ دەكات ‌و وەك رێزێكیش دەیەوێ‌ دەست بخاتە سەر‏شانی، بەڵام ماسی فرۆش دەڵێت نا مامۆستا تۆزێك دوور بوەستە، ئەویش ‏بە قسەی دەكات ‌و نیو مەترێك بەینایان دەبێت ‌و بەو جۆرە وێنە دەگیرێ‌، ‏بەڵام بۆ عەدنان كەریم ئەوە دەبێتە پرسیار بۆچی ئەم كوڕە وێنەكەی بەو ‏شێوەیە گرت؟ بۆیە بیر لەوە دەكاتەوە بڵێی مەبەستی ئەوە بووبێت، بۆنی ‏ماسی لێدێت تاوەكو ئەو بێزار نەكات؟ چەندین پرسیاری لەوشێوەیە بە ‏مێشكیدا دێت، بۆیە پرسیار لەهۆكارەكەی دەكات، كاكی ماسی فرۆشیش ‏دەڵێت ئەوە بەنیازم بە کۆمپیوتەر وێنەی ماسییەك بخمە نێوان ‏هەردووكمانەوە وەك ركلامێك لە دووكانەكەمدا هەڵیواسم. هونەرمەند عەدنان ‏كەریم كاتی گێڕانەوەی ئەو بەسەرهاتە بە پێكەنینەوە گوتی "بەبێ‌ ئەوەی ‏بەخۆم بزانم ركلامێكیان پێكردم، دواتر بەماسی فرۆشەكەشم گووت ‏ئەشهەدوو بازرگانێكی".‏
لەم بەشەی كۆتایی بەرنامەكە هونەرمەند عەدنان كەریم. جگەلە گێڕانەوەی ‏ئەو بەسەرهاتە باسی لەوەش كرد لەگەڵ هەوادارانی پەیوەندی زۆر خۆشە، ‏بەتایبەتە گەنجەكان و گوتی زۆربەی ئەوانەی دێنە كۆنسێرتەكانم گەنجن ‌و لەگەڵ ‏من ‏گۆرانییەكان ‏دەڵێنەوە ئەوە زۆر خۆشحاڵم دەكات.‏
حەسەن زیرەك ‌و محەممەد ماملێ‌، وەك چۆن بۆ كورد دوو سمبولی بەرزی ‏هونەرین، ‏بۆ ئەم هونەرمەندەش بە هەمان شێوەن بە تایبەتی كە ماوەیەك ‏لەگەڵ محەممەدی ماملێ‌ بووە، كاتێك پرسیار دەربارەی رۆڵ ‌و پێگەی هەر ‏یەكێك لەو دوو هونەرمەندە لە عەدنان كەریم دەكرێت، لە وەڵامدا ئەوە رووندەكاتەوە كە حەسەن زیرەك بە هەموو كوردستاندا گەڕا ‌و لە هەر ‏شوێنێك ‏شتێك ‏فێربووە، ئەوەش بە خاڵێكی سەركەوتنی حەسەن زیرەك دەزانێ‌، بەڵام ماملێ‌ ‏بەو جۆرە نەبووە تاوەكو لە ژیاندا بووە لە سابڵاخ دوور نەكەوتۆتەوە "تەنیا ‏‏یەكجار هاتۆتە ‏قەڵادزێ‌''.‏
كاتێك دێتە سەر باسی ژیانی خۆی بە تایبەتی لە دەرەوەی وڵات، باس لەوە ‏دەكات بە گوێگرتن لە هونەرمەندە گەورەكانی كورد لە ئەوروپا توانیویەتی ‏زیاتر ‏پەرە بە هونەرەكەی بدات "زۆربەی ئاوازی گۆرانییەكانم لە دەرەوەی ‏وڵات داناوە".
هەر لەم بەشەی بەرنامەكەدا هونەمەند عەدنان كەریم، باسی بەهەرەیەكی ‏دیكەی خۆی دەكات، ئەویش كاركردنە لەسەر هونەری شێوەكاری، ئەو ‏هاوشێوەی هاوژینەكەی لە سەرەتادا بەشی شێوەكاری پەیمانگەی هونەرە ‏جوانەكانی سلێمانی تەواوكردووە، ئێستاش لەو بوارەدا شارەزایە،‏ بە ‏تایبەتی لە بەكارهێنانی رەنگی ئاوی لە تابلۆكانیدا شارەزاییەكی زۆری ‏هەیە "بەنیازم پێشەنگەیەك بۆ تابلۆكانم بكەمەوە.''

Комментарии

Информация по комментариям в разработке