گفتوگۆی باڵۆن - بەشی دوو؛ چەند نهێنییەکی ژیانی عەدنان کەریم

Описание к видео گفتوگۆی باڵۆن - بەشی دوو؛ چەند نهێنییەکی ژیانی عەدنان کەریم

"گۆرانی خۆم هەیە ئێستا ناتوانم بە هەمان تۆن بیڵێمەوە" لە پاش ‏ئە ‏رەستەیە، هونەرمەند عەدنان کەریم كەمێك بێدەنگ بوو، لە رووخساریدا دیاربوو ‏گوزەری بەنێو ‏یادەوەرییەكانی تەمەنیدا دەكرد، بۆیە دەستی دایە ‏عودەكەی بە ئاوازێكی ‏خەمگین گۆرانی دەفتەری سینەمی گوت:
لە ‏دەفتەری سینەم دایە ‏‏سەرجەمی ئاهو ناڵەی دڵ
زامەكانم ئەهەژێنیت ‏دەرونم وا هاتۆتە ‏كوڵ
‏رەنج سەنگاوی پرسیار لە عەدنان کەریم دەکات بە نیازە تاوەكو كەی گۆرانی بڵێت، لە وەڵامدا عەدنان ‏كەریمی گوتی "لە تەمەنێكدام رەنگە هەر ‏بتوانم 10بۆ 15 ساڵی ‏دیكە گۆرانی ‏بڵێم". ‏
گریان لەكاتی گۆرانی یاخود لەكاتی ئامادەكردنی ئاوازێك بۆ ‏كەسانی ‏هونەرمەند گەیاندنی پەیامێك بووە، ئەم هونەرمەندە كاتێك ‏كاری لەسەر گۆرانی ‏چامەكەی نالی كردووە، ئەو کات نزیكەی 10ساڵ بوو ‏نەهاتبوویەوە بۆ كوردستان ‏بۆیە لەو کاتەدا خۆی ‏خستۆتە شوێنی نالی و هەمان ‏پرسیارەكانی ئەوەی لە بیری خۆیدا دووبارە ‏كردووەتەوە؛ ئەو ماوەیەی كە نەهاتووەتەوە بۆ سلێمانی ‏دەبێت چی ‏گۆڕابێت؟ عەدنان کەریم دەڵێت "لەكاتی ئامادەكردنی گۆرانی ‏چامەكەی ‏نالی هەندێجار دەگریام، چونكە هەمان پرسیارەكانی ئەو ‏شاعیرە ‏گەورەی كوردم لە هەستی خۆمدا دووبارە دەكردەوە". ‏
نەك لە كاتی ئامادەكردنی گۆرانی، بەڵكو جار هەبووە لەكاتی ‏كۆنسێرتیش ‏هەمان هەستی گریانی بۆ دروستبووە ‏‏"جار هەبووە لەسەر ‏شانۆ لەبەر گریان گۆرانیم ‏بۆ نەگووتراوە".
كاتی دانانی ئاوازی گۆرانییەك لەلای هەر هونەرمەندێك ‏تایبەتمەندی خۆی ‏هەیە، هەندێك پێیان وایە هونەرمەند پێویستی بە كەشێكی ‏هێمنە، بۆچوونی پێچەوانەی ‏ئەوەش هەیە، لای عەدنان كەریم ‏پێچەوانەكەی دروستە، چونكە هونەرمەند ‏دەتوانێ‌ لەنێو ‏قەرباڵغیشدا دنیایەكی جیاوازتر ‌و هێمن بۆ خۆی دروست ‏بكات و ‏دەڵێت "ئاوازی گۆرانی وەرە مەیگێڕی مامۆستا هێمنم ‏لەنێو ‏قەرەباڵغی ‏ماڵەوە ‏داناوە." ‏
گۆرانی (شەوی تاریك ‌و بێدەنگی) كە ساڵی 1983 گوتوویەتی، ‏یەكێك بوو ‏لەو گۆرانیانەی كە سەرەتا عەدنان كەریمی زیاتر ‏پێناسێنرا، بەڵام ئەو كاتە، ‏ئەوەی نەزانیوە كە ئاوازی گۆرانیەكە ‏هی هونەمەندی كۆچكردوو ‏تاهیری ‏خەلیلی ‏بوو "دوای ئەوەی كە ‏زانیم ئاوازەكە هی ئەوە پێمگوت، ئەوەم ‏نەزانیوە، ئەویش بە ‏ئاسایی وەریگرتوو تەنانەت كۆچكردوو تاهیری خەلیلی ‏پێی گوتم ‏‏(شەوی تاریكی ‌و بێدەنگیت) لە من ‏خۆشتر ‏گوتووەتەوە".‏
زانینی مەقامە جیاوازەكان بۆ هونەمەند پێویستییە، لەلای ئەو مەقامی ‏‏(بەیات ‏‏‌و حیجاز) خۆشترینە ‌و مەقامی حیجازیش بە زۆر خەمگین ‏ناو دەبات ‌و ‏دەشڵێت "مەقامی سەبا هەر چەندە بە مەقامێكی عەرەبی ناسراوە، بەڵام كە ‏گوێ‌ لە ‏عەلی ‏مەردان ‏دەگری دەزانی چەند جوانی گوتووە".‏
هێشتا هونەرمەندی كۆچكردوو عەلی مەردان، بۆ عەدانا كەریم ‏قوتابخانەیە ‌و ‏وەكو خۆی باسی دەكات لە رێگەی گوێگرتن لە ‏گۆرانییەكانی رۆژانە شتی ‏نوێی لێ فێردەبێت.‏

Комментарии

Информация по комментариям в разработке