Ali Mardan - kolan ba kolan

Описание к видео Ali Mardan - kolan ba kolan

مامۆستا (عەلی عەبدولقادر - مەردان*) لە ساڵی 1904 لە گەڕەکی بەرتەکیەی کەرکووک لە دایک بووە، باوکی عەلی مەردان خەڵکی گوندی (کانی سارد)ـی سنووری شارباژێر بووە و لە شێخەکانی بەرزنجە بووە، کە لە نێوان ئەو سنوورە و کەرکووکدا کاروانچیەتیی کردووە. دایکیشی خەڵکی گوندی ئیبراهیم غولام بووە و لە هۆزی زەنگەنە بووە. عەلی مەردان تەمەنی 6 ساڵان بووە کاتێک باوکی مردووە. باوکی عەلی مەردان خاوەنی موڵکێکی زۆر بووە و عەلی مەردان تەنیا خوشکێکی هەبووە، ئیتر خاڵی (کە نێوی عارف بووە) مامەڵە بەو موڵکەوە دەکات و بەخێوکردنی ئەوانیش دەگرێتە ئەستۆ، بەڵام دواتر کە باسی دەکەین عەلی مەردان لە خۆی زوویر دەکات.
عەلی مەردان لە مزگەوتی (بەرتەکیە) فێری تەجویدی قورئانخوێندن بووە، کە بەشێکە لە مەقام، دوای کۆچی باوکیشی، خاڵی دەیانباتە ناحیەی لەیلان (20 کیلۆمەتر (باکووری خۆرهەڵاتی کەرکووک) و لەوێ دەمێننەوە. خاڵی خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەبێت، لەو کاتەیشدا ستەمێکی زۆری لە عەلی مەردان کردووە، چونکە لەو تەمەنە بچووکەدا کە هەر هەشت ساڵێک بووە، شەوان لە چۆڵەوانی تا بە یانەی ئەوی لە لای خەرمان بە جێ دەهێشت، ئەویش بە هۆی ئەوەی تەنیا بووە، شەوانە بە دەنگی بەرز لە لای خەرمان مەقامی ئەڵڵاوەیسی چڕیوە، لە یەکێک لەو شەوانەدا، شێخی لەیلان کە نێوی (شێخ حەسیب تاڵەبانی) بووە، دەچێتە دەرەوە و گوێی لێ دەبێت کە کەسێک بەو دەنگە بەرز و خۆشە مەقام دەبێژَێت، بۆیە دواتر دەپرسێت ئەو کەسە کێیە؟ ئەوانیش پێی دەڵێت عەلی مەردانە و تەمەنی تەنیا 8 ساڵانە، لەوە بە دوا هەموو ئێواران ئەو دەباتە دیوەخانی خۆی و مەقامی پێ دەچڕێ، هەروەها (بەهرام خدر چاوش**)ـیش تەمبوورەی لێ داوە.

Gorani Kurdi
گۆرانی کوردی
عەلی مەردان
کۆڵان بە کۆڵان

Комментарии

Информация по комментариям в разработке