Pencemor-Sebah Hemdanî (1) | (1) پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی؛ سەددام حیزبی بەعسی لەسێدارەدا

Описание к видео Pencemor-Sebah Hemdanî (1) | (1) پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی؛ سەددام حیزبی بەعسی لەسێدارەدا

زۆرن ئەوانەی سەردەمێک بەوپەڕی بڕواوە کاریان لەگەڵ حیزبی بەعس کردووە، لە نزیکەوە ئاگاداری پلان و ستراتیژیەتی ئەو حیزبە بوون، بەتایبەتی هەڵسوکەوتی حیزبی بەعس لەگەڵ کورد، تەعریب و راگواستن و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی نەتەوەی کورد.

یەکێک لەو کەسانەی کە لە ساڵی 1970 تاوەکو دوای راپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 وەکو ئەندامێکی وەفادار بەو حیزبە کاری کردووە، رائیدی پێشووی ئەمنی عێراق، سەباح حەمدانییە، کە لە نزیکەوە ئاگاداری کۆمەڵێک رووداوی گرنگی مێژووییە کە پەیوەندییان بە کوردەوە هەیە. ئێمە لەبەرنامەی پەنجەمۆر لە نۆ ئەڵقەدا شایەتییەکانی حەمدانی بۆ بینەران و بیسەران و خوێنەرانی تۆڕی میدیایی رووداو دەخەینەڕوو.

لەبەشی یەکەمدا، باسی پەیوەندییە مێژووییەکانی کورد و عەرەب بەتایبەتی لە موسڵ دەکات، چۆن کوردی ناسیووە و چۆن پەیوەندی بە حیزبی بەعسەوە کردووە و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی شایەتییان لەسەر دەدرێت. حەمدانی دەڵێت" ئەم شایەتییانەم وەکو بارێکی قورس و قەرزێکە بیاندەمەوە بە نەتەوەی کورد".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке