Pencemor- (2) پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی وردەکاری هەوڵی تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی ئاشکرا دەکات

Описание к видео Pencemor- (2) پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی وردەکاری هەوڵی تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی ئاشکرا دەکات

زۆرن ئەوانەی سەردەمێک بەوپەڕی بڕواوە کاریان لەگەڵ حیزبی بەعس کردووە، لە نزیکەوە ئاگاداری پلان و ستراتیژیەتی ئەو حیزبە بوون، بەتایبەتی هەڵسوکەوتی حیزبی بەعس لەگەڵ کورد، تەعریب و راگواستن و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی نەتەوەی کورد.

یەکێک لەو کەسانەی کە لە ساڵی 1970 تاوەکو دوای راپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 وەکو ئەندامێکی وەفادار بەو حیزبە کاریکردووە، رائیدی پێشووی ئەمنی عێراق، سەباح حەمدانییە، کە لە نزیکەوە ئاگاداری کۆمەڵێک رووداوی گرنگی مێژووییە کە پەیوەندییان بە کوردەوە هەیە. ئێمە لەبەرنامەی پەنجەمۆر لە نۆ ئەڵقەدا شایەتییەکانی حەمدانی بۆ بینەران و بیسەران و خوێنەرانی تۆڕی میدیایی رووداو دەخەینەڕوو.

لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا، باسی رێککەوتننامەی 11ئازاری ساڵی 1970 لەنێوان شۆڕشی کورد و حکومەتی عێراقی و پلانەکانی سەددام حوسێن بۆ پەکخستنی رێککەوتننامەکە دەکرێت.

هەروەها هەوڵەکانی سەددام حوسێن بۆ کەنارگێڕیی ئەحمەد حەسەن بەکر، چونکە سەددام خۆی بە جێگر نەدەزانی! دیداری حەمدانی و مام جەلال، وردەکاری هەوڵدانی تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی و مەلا مستەفا بارزانی ، رۆڵی شیوعییەکان و ئەو سەرکردە شیوعییانەی کاری سیخوڕییان بۆ بەغدا کردووە، ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی شایەتیان لەسەر دەدرێت.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке