گفتوگۆی باڵۆن - بەشی دوو - ناسر رەزازی باسی دڵنیای کچی و مام هەژار دەکات

Описание к видео گفتوگۆی باڵۆن - بەشی دوو - ناسر رەزازی باسی دڵنیای کچی و مام هەژار دەکات

پارێزگاری سنەوە ‏‏(ئیبراهیمی یونسی) دەعوەتیش كرابوو، بەڵام رەتیكردەوە پێیگوت دەچمە ‏ماڵی ئەو كوڕە گەنجە هونەرمەندە".

ناسر رەزازی ئاماژە بەوەش دەكات كە ماوەیەكی زۆر نەخۆش بووە، تەنانەت ‏گەیشتووەتە ئاستی وەسیەت كردنیش "ئەو ماوەیەی نەخۆش بووم پێنج مانگی ‏تەواو لە جێگەدا كەوتم، گەیشتمە ئەوەی وەسیەتیشم كرد". كاتێك رەنج سەنگاوی گەورەترین راچەنینی ‏ژیانی لێدەكات، رەزازی دەڵێت "رەنگە باوەڕنەكەن، بەڵام گەورەترین ‏راچەنینی رۆحی من ئەو رۆژە بوو كە شۆڕشی كورد بە سەرۆكایەتی بارزانی ‏نەمر تێچكچوو، من ئەو كاتە لە مەریوان بووم بە راستی بۆ من وەك مردن وابوو".‏

كاتێك دێتە سەر باسی نەوەكانی سوپاسی هەموویان دەكات، بەتایبەتی ناوی ماردینی كوڕی و دەشنێی بووكی دەهێنێ‌. كە دێتە ‏سەر باسی دڵنیا رەزازی، دەنگیی بە ناسك ‌و شیرین ‏‌و بەسۆز پێناسە دەكات، بەڵام ئەوەش ناشارێتەوە كە ئەو لەگەڵ دڵنیا زۆر کۆک نین، لە كۆتایی ‏قسەكانیشی پەیامێكی بۆ دەنێرێت دەڵێت "دڵە گیان كچەكەم، تۆ وا بیر ‏مەكەرەوە كە من تۆم خۆشناوێت، تۆ‌ و ماردین ‌و كاردۆ تەنانەت ‏هاوسەرەكانیشتان بۆ من جێگەی رێزن، ئێوە هیچ كامتان بۆ من جیاواز نین، ‏من یەكێكم لەویترتان خۆشتر ناوێت، ئێوە جەرگی منن، ئەوەندە دەتوانم ‏پێتبڵێم زۆر خۆشمدەوێیت ‌و ئەوەی پێمبكرێت بۆتی دەكەم". لەسەر داوای ‏رەنج سەنگاوی ئەو سۆزەی بە مەقامێكیش دەربڕی.‏

گرنگیدان بە وشەی كوردی ‌و راستكردنەوەی هەڵە باوەكانی زمان بووەتە ‏بەشێك لە ژیانی ناسر رەزازی، ئەو دەڵێت "وشەی دووبارە هیچ پەیوەندی ‏بە زمانی كوردییەوە نییە، پێویستە تەلەڤیزیۆنەكان لەجیاتی ئەوە بنووسن ‏دووپاتە". ‏لە كۆتایی قسەكانی لەم بەشەی گفتوگۆی باڵۆن رەزازی باسی لەوەش كرد ‏تاوەكوئێستا ئاوازی بۆ 180 گۆرانی خۆی داناوە ‌و 620 گۆرانییشی ‏گوتووە.‏

Комментарии

Информация по комментариям в разработке