بەرنامەی خۆناسین - کورستان لانکەی شارستانیەت و مەڵبەندی دەستپێکردنی شۆڕشی کشتوکاڵی

Описание к видео بەرنامەی خۆناسین - کورستان لانکەی شارستانیەت و مەڵبەندی دەستپێکردنی شۆڕشی کشتوکاڵی

ئەڵقەیەکی تری خۆناسین: کوردستان لانکەی شارستانەیت و مەڵبەندی دەستپێکردنی شۆڕشی کشتوکاڵی
لە سەد ساڵی ڕابردوودا لە ئەوروپا چیرۆکێکیان بە ناوی مێژووی کوردەوە بۆ نووسیوین، کە بەشێکی گەورەی هیچ بنەمایەکی زانستی تێدا نیە. پرۆفیسۆری ناسراوی بواری کوردناسی هەیە لە ئەوروپا کە دەڵێت هەتاوەکو چەند سەد ساڵێک لەمەوبەر وشەی کورد ئاماژە نەبووە بۆ نەتەوە یان زمانێکی تایبەت.
ئەمە بە زانست و کاری ئەکادیمی بە ئێمە و جیهان فرۆشراوەتەوە. لە کاتێکدا کە پایەکانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی لەسەر خاکی کوردستان و لەلایەن باوباپیرانی کوردەوە دانراون. دەزانم بۆ سەدەیەکە کورد وا لەو ڕابردووە دابڕێنراوە و وا یادەوەریەکی درۆینەی بۆ دروستکراوە، بۆی گرانە کە بڕوا بەو ڕاستیە مێژووییە بکات.
لەم بەرنامەیەدا ئاماژە بە شۆڕشی کشتوکاڵ و بنەما سەرەکیەکانی شارستانیەت دەکرێت کە چۆن بەپێی بەڵگەکان هەموویان لە کوردستانەوە بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. هەر لە زمانی هیندۆئەوروپیەوە هەتاوەکو یەکەم هەیوان و بنەمای نووسین و یەکەم وێنەی هەڵکەندراوی سەر چیاو ئەشکەوت و کۆنترین تۆڕی ماسی و دەیان شتی تر لەسەر خاکی کوردستان و لەلایەن باوباپیرانی کوردەوە دەستیپێکردووە.

ئەمەش ئەو ئەڵقەیە و بەهیوای تێگەشیتن و دیبەیتێکی قوڵتر لەسەر ڕۆڵی کورد لە دامەزراندنی بنەماکانی شارستانیەتی مرۆڤایەتیدا.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке