چوار هەنگاو بۆ گۆڕینی خووە خراپەکان-ڤیدیۆی دووەم لە شەرحی کتێبی هێزی خووەکان

Описание к видео چوار هەنگاو بۆ گۆڕینی خووە خراپەکان-ڤیدیۆی دووەم لە شەرحی کتێبی هێزی خووەکان

هەموو ئەو شتانەی کە رۆژانە نائاگایانە ئەنجامیان دەدەین، ساڵانێکە بەشێوەیەکی دیاریکراو دووبارەیان دەکەینەوە، بریتین لە خوو.
خووەکان زۆربەی ژیانی رۆژانەمان پێکدەهێنن، چ خووی خراپ بێت یاخود باش.
زۆربەمان هەستمان بە کۆمەڵێک خووی خراپی ژیانمان کردووە، هەوڵمانداوە بیانگۆڕین، بەڵام سەرکەوتوو نەبووین، ئەوەش لەبەر ئەوەی کە بە دروستی لە خووەکان تێنەگەیشتووین.
خوو وەکو هەر شتێکی تر پێکهاتە و بنەمای هەیە، بە تێگەیشتن لە بنەما و پێکهێنەرەکانی خوو دەتوانین گۆڕانکارییان تێدا بکەین.
خوو لە سێ شت پێک دێت، بریتین لە…
یەکەم: رێنیشاندەر
دووەم:کاری رۆتینی
سێیەم: پاداشت
هەر شتێک کە خوومان پێوەگرتووە، سەرەتا لە رێنیشاندەرەوە دەستپێدەکات، رێنیشاندەر شتێکە کە هانت دەدات بۆ ئەنجامدانی کارێک، هەر کارێک کە ئەنجامی دەدەی پاداشتێک یاخود چێژێکی لێ وەردەگری، بەمەش دەڵێن خوو.
بۆ گۆڕانکاری لە هەر خوویەکدا دەبێت بە وردی لە پێکهاتەکانی تێبگەی پاشان پلانی بۆ دابنێی تاوەکو بیگۆڕی.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке