Pencemor- (9) پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی.. راپەڕینی سلێمانی و راکردن بۆ کەرکووک

Описание к видео Pencemor- (9) پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی.. راپەڕینی سلێمانی و راکردن بۆ کەرکووک

لە بەشی کۆتایی پەنجەمۆر باسی جەندین رووداوی مێژووی تایبەت بە راپەڕینی سلێمانی دەکرێت. لە وەڵامی پرسیارێکی کاوە ئەمین کە دەپرسێت دەمـەوێ کەمێـک باسـی ئـەو رۆژەی سـلێمانیم بـۆ بکەیـت، شــەڕ و ئابڵوقەدانــی ئەمنــە ســوورەکە و ئــەو ژمــارە زۆرەی کارمەندانــی ئەمـن و بەعسـییەکان کـە لـەوێ کـوژران.


سـەباح حەمدانـی بەم شێوەیە وەڵام دەداتەوە: ئـەو رۆژەی کـە لـە ماڵـی سـەردار بوویـن، هـات گوتـی ئێسـتا مـوالزم فڵانـم بینـی بەگیـراوی، ئـەو موالزمـە شـەل بـوو. لـە فـەوج لەگــەڵ ئێمــە بــوو، فەوجەکــەی خۆمــان فەوجــی بەرگــری. لای عەســر هەواڵێکــی دیکــەی هێنــا گوتــی بەڕێوەبەرایەتــی ئەمــن گیــرا، پێشــمەرگە چوونـە نـاوی و هەموویـان کوشـتن. هەواڵەکـەی ئـاوا دایە مـن. بەهەرحاڵ بەیانــی رۆژی دواتــر نــاوی خوامــان لێهێنــا و گەیشــتینە چەمچەمــاڵ.


خۆرئاوابــوون مــەلا بانگــی دەدا کــە گەیشــتینە ئــەوێ. بارانیــش دەبــاری، خـۆت دەزانـی ئەمـە لـە مانگـی ئـادار روویـدا. پێموایـە هەشـتی ئـادار بـوو. گەڕایــن ماڵــی خاڵــی ســەردارمان دۆزییــەوە. کابــرا بەخێرهاتنــی کردیــن و تاوەکـو بەیانیـی رۆژی دواتـر لای ئـەو ماینـەوە. نانـی ئێـوارە و بەیانیمـان لای ئـەوان خـوارد و بـۆ بەیانییەکـەی گوتـی مـن ئەرکی خـۆم بەجێهێنـا و ناتوانم لـەوە زیاترتـان بـۆ بکـەم. پشـت بەخـوا ببەسـتن و ملـی ئـەم رێگەیـە بگـرن بـەرەو کەرکـووک.


ناوبەناویـش هـەواڵ دەهـات ئـەوە کەرکـووک گیـرا و ئـەوە فـڵان شـوێن گیـرا، بـەڵام راسـتییەکەی کەرکـووک نەگیرابـوو. ئێمـە
دەسـتمان بـە رۆیشـتن کـرد و رۆیشـتین تاوەکـو گەیشـتینە ناوچـەی شـەڕ.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке