ئەی دڵ!!! بەسە ببڕێتەوە هاواری حەزینت وتنی:کاک ئیسماعیل مەریوانی

Описание к видео ئەی دڵ!!! بەسە ببڕێتەوە هاواری حەزینت وتنی:کاک ئیسماعیل مەریوانی

ئەی دڵ! بەسە بـبڕێتەوە هاواری حەزینت
كۆتا كە خەمی دولبەر و گریانی بەتینت

تا كەی لە سەحەر خونچەیی گوڵ زاریی و شیوەن
تا كەی بوەرێ‌ ڕووپەڕی نەوگوڵشەنی ژینت

دڵ! تەنگ مەبە بولبول گوڵ و گوڵزاری بەجێهێشت
سەرگەشتە كە هەر دێتەوە بێ‌ شك بێ یەقینت

بڕوانە لە سۆزی دڵی پەروانەیی شەیدا
ئەو حاڵی سووتانەی بكە سەرمەشقی ئەوینت

تامی نییە ئەم عەشقە بەبێ كۆششی فەرهاد
ناکامڵە گەر کۆنەکەنی عەشقی شرینت

لەم باری خەم و میحنەتی فیراقە فیرار كە
چیتر کە نەتۆرێ لە سەرەو لێوە كەنینت

كەی حاسڵەبـێ باخی ئەمەل بەم كوڕوزانە
بۆچ ئەم تەمە وا لێڵی بكا ماهی نووریینت

خۆت باشترەزانی كە عەشق هەر خەم و ژانە
میراتە بەجێماوە لە چەندین مەم و زینت

(پێنجوێنیی) نەكەی تەركی گوڵستانی عەشـق كەی
سەد دەفـعـە بەقـوربانی بكە گیانی شرینت

شیعر:نەبەز پێنجوێنی

Комментарии

Информация по комментариям в разработке