Isis was here Makhmur- داعش لێرە بوو - شاری مەخمور

Описание к видео Isis was here Makhmur- داعش لێرە بوو - شاری مەخمور

لە سەرەتای مانگی ئابی ٢٠١٤دا داعش ستراتیژی هێرش و پەلامارەکانی خۆی گۆڕی و کوردستانی کرد ئامانجە سەربازییەکانی، لەو چوارچێوەیەدا ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر کورتیش بێ شارۆچکەی مەخموری گرت.. داعش لەو ماوەیەدا خاوەنی هێزێکی زۆر بوو بەوپێیەی تازە دەستی گرتبوو بەسەر چەندین جۆرە چەکی قوەسی سوپای عێراقیدا کە کاتی خۆی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بۆ سوپای عێراقی جێهێڵرابوون.. لەنێو ئەو چەکە قوەسانەی دەستی داعش کەوتبوو تۆپی دوورهاوێژی هاوتزەر بوو کە چەکێکی قورسی پێشکەوتوو بوو. داحش ویستی لە رێگەی ئەو چەکەوە لە نێو شاری مەخموردا مەترسی لەسەر شاری هەولێر دروست بکات

لەم پرۆگرامەی داعش لێرە بوو ، لە نێو شاری مەخمورەوە باسی هێرشەکەی داعش و بەکارهێنانی چەکە قورسەکانی دەکرێ هاوکات چیرۆکی ئەو هاوڵاتییە میسرییەش باس دەکرێ کە لە نێو شاری مەخموردا حوکمی داعشی بینی و وەک شایەتحاڵی حوکمی داعش چرکەساتەکانی ئەو دەمە دەگێڕێتەوە.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке