دڵۆپ دڵۆپ باران گوڵ ئەنووسێتەوەو.. | شێرکۆ بێکەس

Описание к видео دڵۆپ دڵۆپ باران گوڵ ئەنووسێتەوەو.. | شێرکۆ بێکەس

.
بەشی سەرەتایی کتێبی دەربەندی پەپوولە
نووسراوی شێرکۆ بێکەس 1992

دڵۆپ، دڵۆپ باران: گوڵ ئەنووسێتەوە و
نمەنمەیش چاوانم تۆ!
چ ساڵاوێکی نامۆیی و چ ژانێکی بەخشندەیە
وا لەسەرخۆ
بەرد بە بەردی
کێوی سەرم ئەپشکوێنن
لق بە لق و چڵ بە چڵی
دەست و پەنجەی وشکەڵاتووم
شین ئەکەن و وەک باویلکە
ئەمدەن بە دەم باڕێزەکەی ئەوینتەوە و
لە شەختەبەندانی گیانتا: ئەمڕسکێنن.

 

گڤە، گڤە «با» پێدەشتت ئەخوێنێتەوە و
نەفەس نەفەس هەناسەیشم: باڵاکەی تۆ


#شعر
#دڵۆپ

Комментарии

Информация по комментариям в разработке