باوەڕنما - تێروانینی ئیسلام بۆ پەروەردە و فێرکردن

Описание к видео باوەڕنما - تێروانینی ئیسلام بۆ پەروەردە و فێرکردن

15:00
د. بوشرا کەسنەزانی: مامۆستا رەفتاری جوان نەبێت، ناتوانێت خوێندکار پەروەردە بکات
21:00
جاسم کەلاری: زۆرینەی خەڵک حەزیان بە گوتاری هێمن و نەرمە
24:00
د. مورشید خەزنەوی: مێر لە سکی دایک دروست نابێت، پەروەردە دروستیدەکات
26:00
د. مورشید خەزنەوی: مامۆستا مووچەی نەبێت چۆن خوێندکار پەروەردە بکات
34:00
د. محەممەد خانی: ئێستا 95 خوێندکاری ماستەرم هەیە

تێروانینی ئیسلام بۆ پەروەردە و فێرکردن مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن، هەروەها بوشرا کەسنەزانی، دکتۆرا لە ئەدەبیاتی کوردی و مامسۆتای زانکۆ.

سەرەتا دکتۆر محەممەد خانی باسی بنەماکانی دروستکردنی کەسایەتیی قوتابی کرد و گوتی"هەموو خوێندکارێک 12 پێکهێنەری هەیە، تەنیا یەک پێکهێنەری خوێندن و نووسینە بە زمانی دایک، ئەوانی دیکە هەموویان پەروەردەکارین، کەچی ئێمە تەنیا گرنگی بەو خاڵە دەدەین و یازدە خاڵەکەی دیکە پشتگوێ دەخەین". د. محەممەد خانی روونیکردەوە، 95٪ی دەرچووان لە پسپۆڕی خۆیان کار ناکەن، واتە فێرکردنەکەش بۆ بژێوی ژیان سوودی زۆری نابێت. خانی گوتیشی" پەروەردە لە منداڵییەوە دەستپێدەکات، زۆرگرنگە سەرەتا فێری راستگۆیی بکرێت، بەڵام باوکێکی سەختگیر هەرگیز منداڵی راستگۆی نابێت بەڵکو درۆزن دەردەجن".

دکتۆرا بوشرا کەسنەزانی کە سێیەم بەرنامە بوو میوانی باوەڕنما بوو، روونیکردەوە کە پێویستە خوێندکار کاتێک دەگاتە زانکۆ پەروەردە کرابێت و گوتی "گرنگە چەند زانست بە خوێندکار بدرێت، ئەوەندەش پەروەردەی پێبدرێت و لە بەرامبەریشدا پێویستە مامۆستاش رەفتار و گوفتاری جوان و پاراوبێت، واتە مامۆستا رەفتاری جوان نەبێت، ناتوانێت خوێندکار پەروەردە بکات" دکتۆرا بوشرا کەسنەزانی روونیکردەوە کە باشترین مامۆستا ئەو مامۆستایەیە کە خوێندکاری خراپ دەخاتەسەر رێگەی راست.

لای خۆیەوە مامۆستا جاسم کەلاری گوتی "پەروەردە زۆر گرنگە، ئێمە وەکو مامۆستای ئایینی لەکاتی گوتار و ئامۆژگارییەکاندا هانی پەروەردە و رەفتاری باش دەدەین، چونکە دەزانین پەروەردە گرنگە و خەڵک هەیە لە رێگەی پەروەردە و رەفتاری کەسێکەوە سوود وەردەگرێت و لەکاری خراپ دووردەکەوێتەوە" هەروەها گوتیشی"زۆرینەی خەڵک حەزیان بە گوتاری هێمن و نەرمە و بەشێکیشیان پەروەردەیان توند و رەقە و حەزیان بە گوتاری توندە".

دکتۆر مورشید خەزنەوی باسی جوامێری و پەروەردەی دروستی کرد و گوتی "مێر لە سکی دایک دروست نابێت، بەڵکو پەروەردە دروستی دەکات". دکتۆر مورشید خەزنەوی گوتیشی "مامۆستا مووچەی نەبێت چۆن خوێندکار پەروەردە بکات و چۆن داوای لیدەکەی منداڵەکەت پەروەردە بکات، کەچی لە وڵاتانی پێشکەوتوو مامۆستا لەسەرووی هەمووشتێکەوەیە، بۆ نموونە من لە نەرویج دەژیم، لەوێ مووچەی مامۆستا بەرزترینە".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке