باوەڕنما - رۆح چۆن ئاسوودە دەکرێت؟

Описание к видео باوەڕنما - رۆح چۆن ئاسوودە دەکرێت؟

تێڕوانینی ئیسلام بۆ رۆح


5:00
بوشرا کەسنەزانی: دەبێت دڵ بە راوێژکاریی عەقڵ سەرۆکایەتی جەستە بکات
58:00
بوشرا کەسنەزانی: لە تەسەوف دا دڵ پادشای جەستەیە نەک عەقڵ
17:00
د.محەممەد خانی: لە دەروونزانی دا نازانین رۆح چییە
29:00
د. مورشید خەزنەوی: تەسەوفی ئەمڕۆ عەقڵ ژێردەست دەکات
30:00
د. مورشید خەزنەوی: لە تەسەوفدا ئەوەی شێخێکی نەبێت شەیتان شێخی ئەوە
34:00
جاسم کەلاری: کەس نازانێت رۆح چییە


تێڕوانینی ئیسلام بۆ رۆح، مژاری بەرنامەیەکی دیکەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن، هەروەها دکتۆر بوشرا کەسنەزانی، مامۆستای زانکۆ


سەرەتا دکتۆر بوشرا کەسنەزانیروونیکردەوە، مرۆڤ هەموو خەمی بووە بە خزمەتکردنی جەستەی، لەکاتێکدا تەنیا 5٪ گرنگی بە رۆحی دەدات و دەڵێت"پێش ئەوەی خودا بناسی، پێویستە خۆت بناسی، واتە دەبێت دڵ بە راوێژکاریی عەقڵ سەرۆکایەتی جەستە بکات، چونکە تەندروستبوونی عەقڵ یەکسانە بە تەندروستبوونی کەسەکە، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە تەسەوف دا دڵ پادشای جەستەیە نەک عەقڵ" .


لای خۆیەوە د. محەممەد خانی ئاماەژەی بەوەکرد، مرۆڤ پێکهاتووە لە پێنج بەش؛ باوەڕ، هەست، سۆز، خواست و ئیرادە و سەبارەت بە رۆحیش گوتی" لە دەروونزانی دا نازانین رۆح چییە، بەڵام من رۆح ناودەنێم سۆز، کە لاینێکی گرنگە و پیویستی بە پەروەردەکردنێکی باش هەیە".


د. مورشید خەزنەوی بەوەدەستی پێکرد کە ئەو کوڕی خانەوادەی گەورەترین شێخی تەریقەتی نەقشبەندیییە، بەڵام سەرو رێگەی زۆر لەگەڵ تەکیە و شێخ و تەسەوفدا یەکیان نەدەگرتووەو رایگەیاند، جگە لە ئیسلام لە ئایینەکانی دیکەش گرنگی بە رۆح دەدرێت و گوتی"تەسەوفی ئەمڕۆ تەسەوف نییە، تەسەوفی ئەمڕۆ عەقڵ ژێردەست دەکات، بەشێوەیەک لە تەسەوفدا ئەوەی شێخێکی نەبێت شەیتان شێخی ئەوە".


مامۆستا جاسم کەلاری زیتار لە بەرنامەکەدا گوێگر بوو، بەڵام ئەمیش قسەی خۆی هەبوو و لە بارەی رۆحەوە گوتی" کەس نازانێت رۆح چییە و ستێکی شاراوەیە و پێویستیشی بە یاسا نییە بۆ ئارامبوون".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке