باوەڕنما - جوانکاری لە نێوان پێویستی و چاولێکەری

Описание к видео باوەڕنما - جوانکاری لە نێوان پێویستی و چاولێکەری

نەشتەرگەریی جوانکاری
• هەڵاڵە محەممەد: زۆر لە ژنان لە پێناو هاوسەرگیریی جوانکاری دەکەن. خولەکی 37:00
• د. محەممەد خانی: جوانکاری بۆ چاولێکەری نەخۆشییە. خولەکی 15:00
• د. مورشید خەزنەوی: ژن لەبەر گوشاری کۆمەڵگەدا پەنا دەباتە بەر جوانکاری. خولەکی 24:00
• جاسم کەلاری: ژن جوانترین دروستکراوی خوایە لەسەر زەوی. 41:00
جوانکاری لە نێوان پێویستی و چاولێکەری، مژاری بەرنامەی هەشتەمی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن، هەروەها هەڵاڵە محەممەد ئەڵماس، نووسەر و خاوەنی بڕوانامەی شەرعی.
هەڵاڵە محەممەد ئەڵماس بەوە دەستیپێکرد کە باوەڕی بە مەیکەپ نییە، هەر بۆیە لە بەرنامەکەش بەکارینەهێناوە و دەڵێت "هەموو کەسێک جوانی خۆی هەیە و جوانیش رێژەییە، وەک موسڵمانیش دەمەوێ جوانتر بین، چونکە ئیسلام هانمان دەدات بۆ جوانی". سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری، هەڵاڵە محەممەد گوتی "پێش جوانکاری دەبێت ئەو کەسەی نەشتەرگەری دەکات مۆڵەت لە پزیشکی نەشتەگەری گشتی وەربگرێت، چونکە ئەگەر وانەکات باجەکەی دەدات، بۆ نموونە هەیە 6 ساڵە نەشتەرگەریی لووتی کردووە و 6 خولەک بە ئاسوودەیی نەخەوتووە". گوتیشی "بەداخەوە زۆر لە ژنان لە پێناو هاوسەرگیری جوانکاری دەکەن و هەندێک جاریش بۆ لەخشتەبردنی بەرامبەر بەکاردەهێنرێت".
د. محەممەد خانی سەرەڕای ئەوەی لە قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە چەند گرنگە کەسەکان گرنگی بە جوانی رووخساریان بدەن، ئەوەندەش گرنگە گرنگی بە جوانی ناخیان بدەن. سەبارەت بە نەتەرگەری جوانکاریش پێیوایە "جوانکاری بۆ رێککاری و چارەسەری پێویست و گرنگە، بەڵام بۆ چاولێکەری نەخۆشییە".
د. محەممەد خانی ئامۆژگاری ئەو کەسانەی کرد کە دەیانەوێ نەشتەرگەری جوانکاری بکەن و گوتی "باشترە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاری، کەسەکە سەردانی پزیشکی دەروونی بکات دواتر بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات".
لای خۆیەوە د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە کە بەشێکی زۆر لە ژنان لەبەر گوشاری کۆمەڵگە پەنا دەبەنە بەر جوانکاری و گوتیشی" لەنێو فیقهی ئیسلامیدا بە وردی باسی جوانکاری نەکراوە".
جاسم کەلاری بەوە دەستیپێکرد کە "ژن جوانترین دروستکراوی خوایە لەسەر زەوی، هەر خۆی بوونەوەرێکی جوانە، ئەگەر هەستی بەوەکرد عەیبێکی هەیە و دیارە ، ئەوا ئاساییە جوانکاری بۆ بکات واتە وەک پێویستی، نەک زێدەڕۆیی و چاولێکەریی و لەخشتەبردن، ئەوکات رێپێدراو نابێت".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке