باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ میانڕەویی

Описание к видео باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ میانڕەویی

5:00

د. مورشید خەزنەوی: لە حوجرە فێری ئیسلام نەبووین، بەڵکو فێری هزر و رای چەند زانایەکی ئیسلامی کراین و فێری ئەوەش دەکراین بە دەنگی بەرز قسەبکەین
11:00
د. محەممەد خانی: تووڕەیی نیعمەتێکە بۆ هەندێ کات، هەروەها تووڕەیی لە ئەندازە دەرچوو دەبێتە شێتی
16:00
جاسم کەلاری: ئیسلام ئایینێکی میانگیرە و میانڕەویش پەیوەستە بە هزری مرۆڤ


تێڕوانینی ئیسلام بۆ میانڕەویی مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.


سەرەتە دکتۆر مورشید خەزنەوی هۆکاری تووندڕەویی مامۆستایانی ئایینی گەڕاندەوە بۆ حوجرەکان و گوتی "حوجرەکان هۆکاری دروستبوونی کەسایەتی مامۆستای ئایینی تووندڕەو یان میانڕەون، زۆربەشیان تووندڕەون" گوتیشی "لە حوجرە فێری ئیسلام نەبووین، بەڵکو فێری هزر و رای چەند زانایەکی ئیسلامی کراین و هەروەها فێری ئەوە دەکراین بە دەنگی بەرز قسەبکەین. چونکە قسەکردنی بەرز بە هێمای کەسایەتی و لێهاتووی گوتارخوێن دادەنرا". د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، میانڕەویی و تووندڕەویی پەیوەستن بە پەروەردەوە، ئەو پەروەردەش پەیوەستە بە زانایانی فیقهی ئیسلامی کە فەقێ یان کەسەکەی لەسەر پەروەردە دەکرێت و دەڵێت" زانامان هەیە زۆر تووندە و کاتێک پەیڕەوی دەکەی دەبی بە کەسیایەتییەکی تووند، زاناشمان هەیە نەرمە و میانڕەوە و پەیڕەوکردنی کەسایەتییەکی نەرمت بۆ دروست دەکات".


لای خۆیەوە دکتۆر محەممەد خانی لەبارەی میانڕەویی و تووندڕەوییەوە گوتی "تووڕەیی نیعمەتێکە بۆ هەندێ کات، چونکە رێگری دەکات کەسێک ستەمت لێبکات، بەڵام تووڕەیی لە ئەندازە دەرچوو دەبێتە شێتی و پێوەرەکەشی رەوشتە". دکتۆر محەممەد خانی روونیکردەوە، هەموو خوێندەوارە گەورەکان میانڕەون و میانڕەو کەسێکی خوێندەوارە و میانڕەویی نیشانەی تێگەیشتن و جیهانبینیە.


مامۆستا جاسم کەلاری بەوە دەستیپێکرد کە ئیسلام ئایینێکی میانگیرە، لەبارەی میانڕەوی لە ئیسلامدا دەڵێت "میانڕەویی پەیوەستە بە هزری مرۆڤ، ئەمیش سەرچاوەکەی لە پەروەردەیە، هەمیشە باشترین رەفتار و گوفتار میانگیرییە، بەڵام لەهەندێک شتدا پێویستە تووند بی، چونکە یاسان و نەگۆڕن، بەڵام ئەوانی دیکە باشترە میانڕەو بین، هەروەها دەبێت مرۆڤ لە پێناو میانڕەویی میانڕەو بێت".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке