Pencemor- (6) پەنجەمۆر- مام جەلال باسی دوایین دیداری خۆی و سەددام حوسێن بۆ دکتۆر قاسملو دەکات

Описание к видео Pencemor- (6) پەنجەمۆر- مام جەلال باسی دوایین دیداری خۆی و سەددام حوسێن بۆ دکتۆر قاسملو دەکات

لە دوایین بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ مەلا حەسەن رەستگار ، باسی ئەوە دەکرێت کە مام جەلال باسی دوایین دیداری خۆی و سەددام حوسێن بۆ دکتۆر قاسملو کردووە.

هەروەها باسی ئەوە دەکرێت کە دکتۆر قاسملو لە کۆنگرەی شەشدا بە مەلا حسەن دەڵێت، دەنگی یەکەمت هێنا ببە بە سکرتێر. مەلا حەسەن وەڵامی دەداتەوە.

هەروەها وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە بۆچی دیموکرات بڕیاری شەڕی سەرتاسەری بەدژی کۆمەڵە دا؟

- بۆچی موجاهیدین، حیزبی دیموکراتیان لە شورای مقاومەت دەرکرد؟

- لیستی فیکس چی بوو کە حیزبی دیموکراتی کرد بە دووکەرتەوە؟

- قاسملو دەیگوت سۆڤیەت دیکتاتۆرە کەچی خۆی لیستی فیکسی دروست دەکرد لە کۆنگرەی هەشتدا!

- مەرجەکانی کۆمەڵە و موجاهیدینمان قبوڵکرد، ئەوانیش بەدژی حیزبی دیموکرات هاوکارییان کردین.

- هەندێک لە بەرپرسانی باشوور سیخوڕی و جاشایەتییان بۆ ئێران دەکرد و ئەندامانی ئێمەیان تیرۆر دەکرد! نامەم هەیە کە بۆ مام جەلالم ناردووە و لە کاتی خۆیدا گلەییم لێکردووە!

Комментарии

Информация по комментариям в разработке